وەزارەتی نەوتی عێراق: لەمساڵدا نەوت دەچێتە سەروی ٧٠ دۆلار

لڤین:

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، کاریگەریی دەبێت لەسەر زیادبوونی داهات و کەمکردنەوەی قەرزەکانپشبینی دەکەن لەم ساڵدا نرخی نەوت بگاتە سەروی ٧٠ دۆلار.

عاسم جیهاد ڕایگەیاند، عێراق پشت دەبەستێت بە نرخی مانگانەی نەوت، ئەوەش لە سەرەتای هەموو مانگێک کۆبوونەوەی تایبەتی لەسەر دەکرێت، بە مەبەستی پێداچوونەوەی بازارەکان نەوت و پەسەندکردنی نرخی نەوت بۆ ئەو مانگە وەزارەتی نەوت کاردەکات لەسەر زیادکردنی داهاتە نەوتییەکان.

وتەبیژی وەزارەتی نەوت روونیکردەوە، وڵاتەکەی لە ئێستادا عێراق سێ جۆر لە نەوت هەناردەی دەرەوە دەکات، کە لە هەموو جۆرە نەوتەکانی دیکە داهاتیان زیاترە. پێێشبینیشیکرد “چاوەرواندەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ، نرخی نەوت بچێتە سەرووی ٧٠ دۆلارەوە”.

جیگاد قتیشی: سەرجەم داهاتی بەدەستهاتوو دابەشدەکرێت بەسەر ١٢ مانگی ساڵدا، بەو پێیەش ناوەندی داهاتی بەدەست هاتووی یەک مانگ دیاریدەکرێت، ئەو کاتە بڕی زیادە و کورتهینانی ناو بودجەش دەردەکەوێت، ئەو زیادەیەشی دەمێنێتەوە تەرخاندەکریت بۆ بژاردنەوەی بەشێک لە قەرزەکانی سەر عێراق و پڕکردنەوەی بودجە بۆ هەندێک پڕۆژە خزمەتگوزاری، کە بە کاری هەرە لە پێشینەی حکومەت دادەنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button