لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دوا وادەی گفتوگۆکانی بودجەی ئاشکراکرد

ئەمڕۆ دوو شەممە، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوا وادەی گفتوگۆی نێوان لیژنەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی سەبارەت بە بودجەی ساڵی ٢٠٢١ دیاریکرد.

لەو بارەیەوە ماجدە تەمیمی ئەندامی لیژنەکە بە تەلەفیزیۆنی فەرمی ڕاگەیاند، لیژنەکەیان تا کۆتایی ئەم هەفتەیەی داناوە بۆ کۆتاییهێنان بە گفتوگۆی پرۆژە یاسای بودجە و دانانی چارەسەری گونجاو بەرهەمدار.

وتیشی:

” کۆبونەوەکان لەنێوان ئەندامانی لیژنەکەدا بەردەوامە بۆ گەیشتنە بۆ دانانی پلانی دوای خوێندنەوە و گفتوگۆی پرۆژە یاساکە ”

دوای ئاشکرابوونی درافتی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ی عێراق، ڕەخنەیەکی زۆر ئاراستەی پرۆژەکە کرا بەهۆی زۆریی کورتهێنان و شێوازی دابەشکردنی خەرجییەکانەوە و لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا لە گفتوگۆدایە بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنان و ڕێکخستنەوەی دابەشکارییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button