حکوومەتی عێراق زیاتر لەو بڕەی کە دیارییکردووە نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکات

لڤین

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بڕیاریداوە نەوتی زیاتر لەو بڕەی ساڵانە دیارییکراوە بەسەر خێزانەکاندا دابەش بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد ٥٠ لیتر زیاتر نەوت بەسەر دانیشتوانی پارێزگاکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەدا دابەش دەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەنجوومەنی وەزارەتی نەوت لە دوایین کۆبوونەوەیدا تاوتوێی ئەو بابەتەی کردووە.

حکوومەتی عێراق بۆ هەر لیترێک نەوت بڕی ٣٠٠ دینار لە هاوڵاتیان وەردەگرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان ماوەی زیاتر لە ٣ ساڵە نەوتی سپی بە تەواوی بەسەر خێزانەکاندا دابەش نەکراوە.

پێشتریش وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندبوو نەوتی سپی بۆ تەواوی خێزانەکان دابین دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button