بەوێنە: دەستگیرا بەسەر زیاتر لە ٢٠٠ کیلۆ گۆشتی خراپ و نەشیاو بۆ خواردن لە خواردنگەکانی سەر ڕێگای بیارە تا بەڵخەی

لڤین:

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ڕایگەیاندووە،” ئەمڕۆ ( پێنج شەمە ٢٠٢١/٥/٢٠ ) لە درێژەی کارو چالاکیەکانیداو لەسەر داوای زۆرێک لەهاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە لیژنەکەمان سەردانی چێشتخانەو کەبابخانەوچەندین خواردنگەی سەرڕێگای بیارە تا بەڵخەی کرد،کە بریتی بوون لە ۱٦ خواردنگە.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” دوای پشکنینی ووردی ئەو شوێنانە بڕی ۲۰۰بۆ٢٥۰ کگم گۆشتی نایاسایی و نەشیاو و خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا و ۷ شوێنیان سزای غەرامەیان ئاڕاستەکرا.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” لەڕۆژانی داهاتووشدا سەردانکردنی ئەو شوێنانەو سەرجەم ناحیەکانی سەربە پارێزگای هەڵەبجە بەردەوام دەبێت.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button