دابان محەمەد:

لە کەرکوکەوە غاز بە قاچاخ دەبردرێت بۆ ھەولێر و بە نایاسای دەفرۆشرێت

لڤین:

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان، غازی کەرکوک بە قاچاخ دەبرێتە ھەولێر و نایاسایی دەفرۆشرێت و مامەڵەی پێوە دەکرێت .

دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، رایگەیاند،” چەند ڕۆژێکە زانیاریمان بەدەست گەیشتووە لەسەر ئەوەی، غازی کەرکوک بە قاچاخ دەبرێتە ھەولێر و لە چەند گەرەک و باخێک بە نایاسایی دەفرۆشرێت و مامەڵەی پێوە دەکرێت.”

ئاشکرای کردووە،” دوای بەدواداچون و دڵنیابونەوە لە زانیارییەکان، پەیوەندیمانکرد بە پارێزگاری ھەولێر و لایەنی بەرپرس و پەیوەندیدار.”

سەبارەت بەوەی کە لە چ شوێنێکی ئەوکارە ئەنجام دەدرێت،نوسێویەتی،” شوێنانەی كە كارەكەی تێدا ئەنجامدەدرێت، کۆگایەک لە باخێکی سەر ڕێگەی گوێر _گوندی قیرەتاغ، کۆگایەک لەسەر ڕێگەی مەخمور _گوندی مامزاوا.”

سەبارەت بەو کارە، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر بە ناس کورد ی ڕاگەیاندووە، “لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەدوای بەدواداچوونەکانمان بۆمان دەرکەوت چەند حاڵەتێکی هێنانی غاز لە کەرکوکەوە بە `قاچاخ بۆ هەولێر هەیە، بەڵام ئەو کارە ڕێگەپێنەدراوە هەربۆیە دەستمان بە بەدواداچوون کرد لەوبارەیەوە.”

وتیشیەتی، “لەدوای بەدواداچوونەکانمان چوار حاڵەتمان ئاشکراکرد کە غازیان بە تانکەر لە کەرکوکەوە دەهێنا بۆ هەولێر و بە نایاسایی دەیانفرۆشت و دەستمان بەسەر تانکەرەکاندا گرت و دوو کەسیش دەستگیرکران و درانە دادگا.”

لەبارەی ناسمانەی کەسەکانەوە قائیمقامی هەولێر بە ماڵپەڕەکەی ڕاگەیاندووە، ” نازانین سەربەخۆ کارەکەیان کردووە یاخود خەڵکی دیکەیان لەگەڵدا بووە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بەردەوامە و دواتر وردەکارییەکانمان بۆ دەردەکەوێت.”

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، نەبەز عەبدولحەمید ڕوونیشیکردەوەتەوە، “هاوردەکردنی غاز بەپێی یاسا ڕێکخراوە و لایەنی بەگوێرەی گرێبەست ئەنجامدەدرێت، نەک بەوشێوەیە بە سەربەخ، چونکە ئەوە مەترسیدارە هەم بۆ خۆیان و هەم بۆ هاووڵاتیانیش، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لە هەر جێگایەک گومانیان هەبوو ئاگادارمان بکەنەوە.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button