ئەدهەم بارزانى:
ئێمە دەستورمان بۆ چییه ئه‌گه‌ر بوێر نه‌بین لە جێبه‌جێیکردنیدا
لڤین: ئەدهەم بارزانى
ئازیزان، خۆشه‌ویستان
سڵاو و رێز
ئه‌مه چه‌ند رۆژێكه ، و له‌مه‌و به‌ریش نزیك به ٣٠ ساله باس له ده‌ستورێك ده‌كرێت بۆ ئه‌م ولاته كه كارێكی باشه ئه‌گه‌ر هه‌موو مافه‌كان تێیدا ڕه‌چاو بكرێن ، من لێره نامه‌وێت به درێژی له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بدوێم ، ته‌نها ئاماژه به چیروكێك ده‌كه‌م كه بووم هاتووه و ده‌ڵێت :
(( مامۆستایه‌كی به‌شی یاسا له‌قوتابییه‌ك پرسی ناوت چییه ؟ دوای ئه‌وه‌ی قوتابیه‌كه خۆی ناساند، مامۆستاكه یه‌كسه‌ر پێی گوت پۆل به جێبهێله و بڕو ده‌ره‌وه، قوتابیه‌كه سه‌ری سوڕما و هه‌وڵی دا هۆكاره‌كه بزانێت، به‌ڵام رێگا پێنه‌درا ومامۆستاكه كردیه ده‌ره‌وه، و هاوپۆله‌كانی بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد.
ماموستا ده‌ستی كرد به وانه گوتنه‌وه و پسیاری كرد: ئێمه یاسامان بۆ چیه ؟
قوتابیه‌ك وڵامی دایه‌وه : بۆ رێكخستنی مامه‌ڵه‌ی خه‌لكه.
قوتابیه‌كی تر : بۆ ئه‌وه‌یه یاسا جێبه‌جێ بكرێت .
قوتابی سێیه‌م : بۆ ئه‌وه‌یه كه به‌هێز سته‌م له بێ هێزنه‌كات .
ماموستا گوتی راسته به‌ڵام وڵامی سه‌ره‌كی هێشتا ماوه .
قوتابیه‌كی تر: بۆ به دیهێنانی دادپه‌روه‌ری .
ماموستا گوتی دا په‌روه‌ری چییه ؟ قوتابی گوتی پاراستنی ماف و رێگرییه له سته‌م .
مامۆستا سه‌ری بڵند كرد و گوتی به بێ ترس وڵامم بده‌نه‌وه ؛ ئایا من زوڵم و سته‌مم له‌و قوتابیه هاوپۆله‌كه‌تان كرد كه كردمه ده‌ره‌وه ؟.
هه‌موویان به یه‌ك ده‌نگ گوتیان ؛ به‌ڵێ
مامۆستاكه به توڕه‌یی گوتی ئه‌ی بۆ هه‌مووتان بێده‌نگ بوون و هیچتان نه‌گوت و نه كرد ؟
یاسا بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت ، بۆ چییه ئه‌گه‌ر ئێمه بوێر نه‌بین كه جێبه‌جێی بكه‌ین ؟
ئێوه كه بوێر نه بوون بێده‌نگ بوون جورئه‌تم كرد و ده‌رم كرد ، ئێوه ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بن له‌و كاته‌ی كه كه‌سێك زوڵمی لێده‌كرێت و به‌رگری له دادپه‌روه‌ری ناكه‌ن، مرۆڤایه‌تیتان له ده‌ست ده‌دن، له كاتێكدا كه سازش له سه‌ر مرۆڤایه‌تی ناكرێت.
مامۆستاكه داوای له قوتابیه ده‌ركراوه‌كه كرد كه بگه‌رێته‌وه پۆل، و داوای لێبوردنی لێ‌كرد و روی كرده قوتابیه‌كان و گوتی: ئه‌مه وانه‌ی ئه‌مڕۆتانه، له سه‌رتان ئه‌ركه و پێویسته به درێژای ته‌مه‌نتان له كۆمه‌ڵگادا به‌رامبه‌ر به سته‌م هیچ كات بێده‌نگی هه‌ڵنه‌بژێرن )).
ئایا ئێمه رێزمان له یاسا گرتووه ؟ .
براتان
ئه‌دهه‌م عوسمان شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21