نوێترین زانیاری لەبارەی ڕێژەی لێبڕینی مووچەی ئەم مانگەی مووچەخۆران

لڤین:

ڕۆژنامەنووسێکی نزیک لە پارتی ئاشکرای کردووە، چاوەڕوان دەکرێت ئەم مانگەش لێبڕینی مووچە وەک مانگەکانی پێشوو ( ٢١٪ ) بێت.

شوان بەرزنجی ڕۆژنامە نووسی نزیک لە پارتی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، لەبارەی ڕێژەی لێبڕینی مووچەی ئەم مانگەوە نوسیویەتی،” بە پێی زانیاریەکانم بڕیار بوو ئەمڕۆ ( ٢٠ی ٥ ) وەزارەتی دارایی فەرمان بە گەنجینەکان بکا بۆ چۆنیەتی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ( پێنج / ئایار ) ، بەڵام فەرمانکە نەنێردرا.”

نوسیویشیەتی،”بایۆمەتری ئەنجوومەنی وەزیران مانگانە داوای لیستی مووچە لە گەنجینەکان دەکات، ئەو مانگە داوای کردووە گەنجینەکان گوتویانە لیستی وڕدبینی کراوی مووچە ئامادەهەیە بەڵام پەسند نەکراوە.”

ئاماژەی بەوەیشداوە کە،”لای خۆیاوە سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی ئەوەی پێ ڕاگەیاندم ( ڕۆژی ٢٣ی ٥ ) فەرمان بە گەنجینەکان دەکرێ لیستی مووچە ئامادە بکەن.”

سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی ئامادەکردنی لیستی مووچە، سەرچاوەکە بە ڕۆژنامە نووسەکەی ووتوە،” داهات بە تەواوی دیار نەبووە تاوەکوو بزاندرێ ڕێژەی لێبڕین چەند دەبێ.”

هەروەها هاتووە،”زۆربەی ژمێریاری فەرمانگەکان لیستیان لەسەر بنەمای لێبڕینی ( ٢١٪ ) ئامادەکردووە و هەندێک لە گەنجینەکانیش بۆیان وردبین کردوون.”

لە بەشێکی تری نوسینەکەدا هاتووە،”بە پێی زانیاریەکان، ئەگەرچی لە دارایی فەرمان دەرنەچووە، بەڵام ڕەوشەکە بەجۆرێکە چاوەڕوان دەکرێ ئەو مانگەش ڕێژەی لێبڕینی مووچە ( ٢١٪ )بێ.

لە کۆتایدا ڕایگەیاندووە،”پێشتر سەرچاوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی ئەوەیان پێ ڕاگەیاندم: مووچه دواناکەوێ و لە 25ی مانگ دەست به دابەشکردنی مووچە دەکرێ.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button