قوباد تاڵه‌بانی ئامادەی هەرێمی کوردستانی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە یاسای ٢٠٢١ی عێراق دووپاتکردەوە

لڤین:

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق کۆبوونەوە و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هاوکاریان بن لە بەرەوەپێشچوونی ڕێچکەی چاکسازی و ئازادی ڕادەبڕین لە هەرێم.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئه‌مڕۆ ( پێنجشه‌‌ممه‌‌، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ )، ڕایگەیاندووە،” قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌‌ھه‌‌ولێر پێشوازیكرد له‌ جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق، له‌دیدارێكدا گفتوگۆكرا له‌‌باره‌‌ی بارودۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌، سه‌رباری تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌ردولاش هاوڕابون كه‌پێویسته‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست و باشتر هه‌بێت له‌نێوانیاندا.”

لە بيشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئاماده‌بونی حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌ربڕی بۆ پابه‌ندبون به‌یاسای بودجه‌ی عێراق و راشیگه‌یاندووە، بڕیاره‌ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ینه‌وه‌.”

سه‌‌باره‌‌ت به‌‌ ھه‌‌ڵبژاردنه‌‌كانی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” هه‌ردولا ھاوڕابون كه‌‌ ده‌‌بێت پرۆسه‌یه‌كی ھه‌‌ڵبژاردنی بێگه‌‌رد به‌رێوه‌بچێت و نه‌‌ته‌‌وه‌‌ یه‌‌كگرتوه‌‌كانیش رۆڵی خۆی ببینێت له‌چاودێریكردنی پرۆسه‌كه‌دا.”

هەروەها له‌‌باره‌‌ی چاكسازییه‌‌كانی حكومه‌‌تی ھه‌‌رێم، جێگری سه‌‌رۆك وه‌‌زیرانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووە،” به‌رده‌‌وامن له‌‌ ئه‌‌نجامدانی چاكسازی له‌‌سێكته‌‌ره‌‌ جیاوازه‌‌كان و جه‌‌ختیكرده‌‌وه‌‌، “پێویسته‌‌ كۆمه‌‌ڵگه‌ی نێوده‌‌وڵه‌‌تی ھاوكاری ھه‌‌رێمی كوردستان بكات بۆ ئه‌‌وه‌‌ی له‌‌سه‌‌ر رێچكه‌‌ی دروستی چاكسازی و فراوانكردنی ئازادییه‌‌كان و به‌رجه‌سته‌كردنی به‌‌ھاكانی دیموكراسی بێت.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button