تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی داوای وەستاندنی کیمیابارانکردنی خەڵکی کوردستان بە دەرمان دەکات

لڤین:

لە راگەیەندراوێكدا كه‌ وینه‌یه‌كی ده‌ست ( لڤین ) کەوتووە، ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١ ) تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی، رایگەیاندوە،” بەناوی چارەسەری کۆرۆناوە برێکی زۆری دەرمانی نا پێویست دەرخواردی خەڵکی کوردستان دەدرێت.”

هەروەها هاتووە،” بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆرەکەمان کیمیابارانێکی بە پلان لە ئارادایە دژی خەڵکی کوردستان.”

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆرەکەمان کیمیابارانێکی بە پلان لە ئارادایە دژی خەڵکی کوردستان.

بەناوی چارەسەری کۆرۆناوە برێکی زۆری دەرمانی نا پێویست دەرخواردی خەڵکی کوردستان دەدرێت.ئێمە لەگەڵ ئەم ڕاگەیاندراوە بە وێنە ئەو هەمو دەرمانە بڵاودەکەینەوە کە بە شێوەیەکی باپێویست و نازانستی دراوەتە نەخۆش.وەکو لە وێنەکە دەردەکەوێت، بڕێکی زۆری دەرمان بەسەر نەخۆشێکدا ساغکراوەتەوە کە پێویستی پێ نەبوە.ئەو نەخۆشە گوایە کۆرۆنای هەیە بەڵام لە کۆکەیەکی کەم زیاتر هیچ نیشانەیەکی تری نەبوە. بەڵام یەک عەلاگە دەرمان کە بایی دەیان هەزار دینارە پێی فرۆشراوە.شارەزایانی تۆڕەکەمان ئاشکرایان کرد کە ئەو بڕە دەرمانە بە هیچ جۆرێک پێویست نەبوە بۆ نەخۆشەکە.بۆ نمونە پێویستی بە ئەنتیبایوتیک نەبوە بەڵام رێژەیەکی زۆری ئەو دەرمانەی بۆ نوسراوە.هەروەها نەخۆشە گەنج بوە کەچی بڕێکی زۆری ستیرۆیدی بۆ نوسراوە کە پێویست نەبوە و کاریگەری خراپیشی لەسەر گەشە و هۆرمۆناتی لەشی هەیە.ئێمە نوسینی ئەو هەمو دەرمانە بە نیشانەی نەخۆشیەکی کوشندە ئەزانین. ئەویش شەریکایەتی نێوان پزیشکان و کۆمپانیاکانی دەرمانە.لێرەوە داوا لە وەزارەتی تەندروستی و لیژنەکانی پاراستنی مافی بەکاربەر و پەرلەمان و داواکاری گشتی دەکەین کە بە زووترین کات ئەم کیمیابارانەی خەڵکی کوردستان ڕاگرن.

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی

٢٠ / ٥ / ٢٠٢١

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button