بەمەبەستی چاكسازی هۆڵندا و بەڕیتانیا پێشنیازێك دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە

لڤین:

بەمەبەستی چارەسەر کردنی کێشەکانی پێشمەرگە، راوێژکاری سەربازیی لە کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، پێشنیازێکیان ئاراستەی هێزە كانی ( ٧٠ و ٨٠ ) کردووە

کۆلۆنێڵ یان تێن هوڤ، راوێژکاری سەربازیی لە کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان، ئاشکرای کردووە،”ئەوان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەریتانیا كار لە پڕۆسەی چاکسازیی هێزی پێشمەرگەدا  دەکەن و بنکەی هامەهەنگیان دامەزراندووە بە مەبەستی چاودێریکردنی پڕۆسەی چاكسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.”

هەروەها ڕایشیگەیاندووە،” ئێمە پێشنیازێکمان پێشکەش بە ‌هێزەکانی یەکەی ( ٧٠ و ٨٠ ) و هەردوو لایەنە سیاسییەکەش کردووە، بە مەبەستی تاوتوێکردن و پەسەندکردنی و پێشموایە کە ئەگەر ئەو پێشنیازە پەسەند کرا و سەرکەوتوو بوو، زۆربەی کێشەکانی پێشمەرگە چارەسەر دەبن.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button