نرخی گەنمی وەرگیراو دیاریکرا

لڤین:

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی، حکومەتی عێراق نرخی وەرگرتنی گەنمی بۆ ئەمساڵ دیاریکرد،بەراورد بە ساڵی رابردوو ٥٠ ھەزار دینار بۆ ھەر تۆنێک زیادکراوە.

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم، بە کوردسات نیوزی راگەیاندووە،” حکومەتی عێراق بە رەسمی نرخی وەرگرتنی گەنمی لە جوتیاران دیاریکردوە، بە شێوەیەک گەنمی ( پلە یەک بە ٦١٠ ھەزار ) دینار و گەنمی ( پلە دوو ٥٣٠ ھەزار ) دینار و گەنمی ( پلە سێ بە ٤٧٠ ھەزار ) دینار وەردەگیرێت، ئەوەش بەراوورد بە ساڵی رابردوو بۆ ھەر تۆنێک ( ٥٠ ھەزار ) دیناری بۆ زیادکراوە.”

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە،” تا ئێستا وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی دیاری نەکردوە چەند تۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە گەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی عێراق لە پەیوەندیدان بۆ دیاریکردنی بڕی ئەو گەنمەی وەردەگیرێت، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو بڕی ( ٣٩٠ ھەزار تۆن گەنم ) لە جوتیارانی ھەرێم وەرگیراوە، بۆ ئەمساڵیش داوایانکردوە ( ٦٤٠ ھەزار تۆن گەنم )ـی ھەرێم وەربگیرێت.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، سەبارەت بە بەبازاڕکردنی گەنمی ناوخۆش ئاشکرای کردووە،” بڕیارە ( ٢٠٠ ھەزار تۆن گەنم ) بە نرخی بازاڕ لە سایلۆی ھەولێر وەربگیرێت.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button