"زانیارییمان هەیە حکوومەت بە نیازە مووچەی ئەو فەرمانبەرانەش ببڕێت"

هوشیار عەبدوڵڵا: حکوومەتی هەرێم مووچەی فەرمانگە فیدڕاڵییەکان ببڕێت بەغدای لێ ئاگادار دەکەینەوە

لڤین

ئەندامێکی هاوپەیمانی هیوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند زانیارییان پێگەیشتووە حکوومەتی هەرێم بەنیازە رێژەی سەدا ٢١ لە مووچەی فەرمانبەرانی فیدڕاڵی بۆ ئەم مانگە کەم بکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، هوشیار عەبدوڵلا ئەندامی هوشیار عەبدوڵلا ئەندامی هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراق تۆمارێکی ڤیدیۆیی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردەوە.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەکردووە، لە کابینەی پێشووی حکوومەتی هەرێم هەوڵێک هەبووە بۆ کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدڕاڵییەکانی هەرێمی کوردستان بەڵام دژی وەستاونەتەوە و ڕێگەیان نەداوە.

هوشیار عەبدوڵڵا دەڵێت، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ قسەیان کردووە حکوومەتی عێراق ئامادەیی نیشانداوە تەواوی دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە بخاتەوە ژێر دەستی خۆی.

هەروەها دەشڵێت، دەسەڵاتی سیاسیی هەرێم ئەو فەرمانبەرانە بۆ مەرامی سیاسی خۆی بەکارهێناوە کە رێگەی نەداوە مووچە و ئیمتیازاتیان لە بەغداوە دابین بکرێت.

هوشیار باسی لەوەشکرد، جگە لە فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدڕاڵییەکان، کەسوکاری شەهیدان و زیندانییە سیاسییەکان پێویست بوو لە بەغداوە مووچەیان بۆ دابین بکرێت بەڵام حکوومەتی هەرێم کەوتووەتە هەڵەی گەورەوە کە هەر لە سەرەتاوە ئەو دۆسیەی ڕادەست نەکردووە.

هەروەها هۆشداری توند دەدات لەوەی ئەگەر مووچەی ئەو فەرمانبەرانە کەم بکرێتەوە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدڕاڵی ئاگادار دەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button