لە هەندێک شوێنی گەشتیاری مانەوەی شەوانەی گەشتیاران قەدغەکرا

لڤین:

لە ئاگاداریەكدا بۆ كۆمپانیا گەشتیاریەكان، قایمقامیەتی قەزای چۆمان،ئاگاداری کردوونەتەوە کە مانەوەی شەوان لە ناوچە گەشتیارییەكانی سنورەكە ڕێگە پێدراو نییە.

قائیمقامیەتی شارۆچكەی چۆمان، لە ئاگاداری نامەیەکدا کە ئاڕاستەی گشت کۆمپانیاکانی گەشتیاری و هاووڵاتیانی کردووە، ڕایگەیاندووە،” كۆمپانیاكانی بواری گەشتیاریی عیراق و ھەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە، ھێنانی گەشتیار بۆ ناوچەكانی گەشتیاریی سنوورمان، لەچواچێوەی ڕێنماییەكان ھەوڵێكی گرنگیانە بۆ سەرنج ڕاكێشانی گەشتیاران بۆ جوانییەكانی سروشتی ناوچەكەمان، بەڵام ڕێگە بەھیچ كۆمپانیایەكی گەشتیاری نادرێت لە ھەریەك لە گۆمی فێڵاو و تاڤگەی كانی بەست و شوێنە بەفراوییەكانی پڕژێ خێوەتگای مانەوەی شەوانە دابنێن.”

لەبارەی هۆکاری ڕێگە پێنەدان بە مانەوە لە شەواندا، لە ئاگاداری نامەکەدا هاتووە، ” بەھۆكاری بچوكی ڕووبەروو و تێك نەچوونی سروشتی ئەو شوێنانە، ئەم بڕیارە دراوە، تەنیا بۆیان ھەیە لەكاتەكانی ڕۆژدا بمێننەوە.”

لە کۆتایدا هاتووە،”لەپێناو سود وەرگرتن و چێژ بینینی ئێوە لەسروشتی جوانی ناوچەكە ھەموو ئاسانكارییەك كراوە ،ھەركاتێ ھەستتان كرد پارەتان لەبەرامبەر سەردانی ئەو شوێنانە لێوەرگیرا، ئاگادارمان بكەنەوە تا لە چواچێوەی یاسادا كاردانەوە بكەین.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button