لە هەولێر لەو شوێنەی پەنابەرەکە خۆی سوتاند خۆپیشاندانە

لڤین:

لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری هەولێر لەو شوێنەی پەنابەرە ڕۆژهەڵاتییەکە خۆیسوتاند خۆپیشاندانە.

ژمارەیەک لە پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئێستادا لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە شاری هەولێر و لەو شوێنەی پەنابەرە ڕۆژهەڵاتییەکە دوو ڕۆژ لەمەوبەر خۆی لێ سوتاند دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و داوا دەکەن نەتەوەیەكگرتووەكان و لایەنە پەیوەندیدارەکان مافەکانی پەنابەران دابین بکەن.

بێهزاد مەحمودی، تەمەن 25 ساڵ کە پەنابەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە ڕۆژی 18ی ئەم مانگە لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری هەولێر، لەبەردەم کامێرای میدیاکاندا ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و ڕوداوەكەش كاردانەوەی لێكەوتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button