حەشارگەیەکی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین بۆردوومانکرا

فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە ھێرشێکدا، حەشارگەیەکی داعشی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین بۆردومانکرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی بۆردوومانەکە ئەنجامداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بۆردوومانەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە 25ی کانوونی دووەمی ٢٠٢  ئەنجامدراوە و تێیدا فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، بە ھەماھەنگیی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق حەشارگەیەکی داعشیان لە ناوچەکە، بۆردومانکردووە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی باسی لەوەکردووە،  “دوای گەیشتنی ھێزە ئەمنییەکان بەو حەشارگەیەی کە بۆردومانکراوە، ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی داعش رادەگەیەنیین کە لە بۆردومانەکەدا کوژراون”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button