شەڕ بەردەوامە و حەماس بنکە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی بۆردومانکرد

لڤین:

شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین بەردەوامە و حەماس ڕایگەیاند کە شەوی ڕابردوو، دوو بنکەی ئاسمانیی ئیسرائیلیان بە مووشەک بۆردومانکردووە.

شەڕ و پێکدادانەکان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەزە، بەردەوامە و لەو بارەیەوە کەتیبەکانی عزەدەین قەسا، باڵی چەکداریی گروپی حەماس، ڕایگەیاند کە شەوی ڕابردوو دوو بنکەی ئاسمانیی ئیسرائیلی بەناوەکانی “تل نوف و هاتزریم” بە مووشەک کردووەتە ئامانج.

لەلایەکی دیکەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە سەکۆکانی هاوێشتنی مووشەک و چەندین پێگەی سەربازیی حەماسی لە غەزە بۆردومان کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوای کەمکردنەوەی هێرشەکان و ئاگربەستی لە ئیسرائیل و فەلەستین کردبوو بەڵام داواکە لە لایەن بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە ڕەتکرایەوە تا ئەو کاتەی ئامانجەکانی دەپێکێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button