ئەمڕۆ پارێزەرانی سزادراوانی بادینان تانە لە بڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوە دەدەن

لڤین:

پارێزەرێکی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان، ڕایگەیاند، بەهۆی هەڵەی یاسایی لە بڕیاری پەسەندکردنی سزای زیندانیکردن بۆ پێنج سزادراوەکەی بادینان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی هەرێم، ئەمڕۆ تانە لە بڕیارەكە دەدەن.

لەو بارەیەوە بەشدار حەسەن، یەکێک لە پارێزەرانی پێنج چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسەکەی بادینان بە ماڵپەڕی (ئێستا)ی ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ لە دادگای پێداچوونەوە تانە لە بڕیاری پەسەندکردنی سزای زیندانیی ئەو سزادراوانە پێشکەش بەدادگاكە دەکەن، بەهۆی بوونی چەندین هەڵەی یاسایی.

بەوتەی ئەو پارێزەرە، یەکێک لەو خاڵانەی پشتیان پێبەستووە لە تانەکەیاندا، دادگای پێداچوونەوە بێئەوەی نوێنەریان لە ئاسایش هەبووبێت لەکاتی لێکۆڵینەوەدا، باسیان لەوەکردوە، کە سزادراوانی بادینان بە ویست و خواستی خۆیان وتەکانیان لێوەرگیراوە و واژۆیان لەسەر وتەکانیان کردوە، کە ئەوەش ڕاستنییە، “چونکە پێشتر ئەو سزادراوانە لەبەردەم سەرۆک و ئەندامانی دادگای تاوانی دووی هەولێر، جەختیان لەوەكردبووەوە لەژێر هەڕەشەی جەستەیی و هەڕەشەی ناموس ناچاربوون ئەو شتانە واژۆ بکەن کۆ بۆیان نوسراوە”.

ئەو پارێزەرە زیاتر وتی: خاڵێکی دیکە، کە پشتیان پێبەستووە، ئەوەیە كە “ناکرێت ئاسایش خۆی سکاڵاکار بێت و هەر خۆشی لە ڕۆژی دانیشتنی دادگادا بەشێک بێت لە دادگا”.

بەشدار حەسەنی پارێزەر ئەوەشی خستەڕوو کە کەشبینە بەوەی بەهۆی ئەو تانانەوە، بڕیارەکە لەبەرژەوەندیی چالاکوان و رۆژنامەنووسانی زیندانیكراو گۆڕانکاریی بەسەردا بێت و ئازادبکرێن.

کۆتایی مانگی ڕابردوو دادگای پێداچوونەوەی هەرێم، سەرەڕای بوونی نیگەرانییەكان دژ بە پەسەندکردنی بڕیاریی داداگای هەولێر بۆ سزادانی پێنج ڕۆژنامەنووس و چالاکوانەکەی بادینان بە سزای شەش ساڵ زیندانیکردن، بە واژۆی سێ دادوەری دادگای پێداچوونەوەی هەرێم لە کۆی پێنج دادوەر، سزای زیندانیكردنی دەستگیركراوانی بادینانی بەشەش ساڵ پەسەند کرد، ئەوەش كاردانەوەی ناوخۆیی لە هەرێم و دەرەوە لێكەوتەوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button