هێزی ئاسمانیی شەهید دەلال لە فڕۆکەخانەى سەربازیی ئامەد دەدەن

لڤین:

هەپەگە، هێزی ئاسمانیی شەهید دەلال شەوی ١٩ی ئایار لە دژی فەرماندەیی ناوەندیی ٨هەمین بارەگای سەرەکیی جتی سوپای تورکی داگیرکەر لە ئامەد، چالاکییەکی سەرکەوتوانەیان ئەنجامداوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی چالاکیی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

“هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال شەوی ١٩ی ئایار لە دژی فەرماندەیی ناوەندیی ٨هەمین بارەگای سەرەکیی جێتی سوپای تورکی داگیرکەر لە ئامەد چالاکییەکی سەرکەتوانەیان ئەنجامدا. ئەو چالاکییە چالاکییەکی زۆر کاریگەر و گەورە و ئەنجامێگیر بوو. ئەو چالاکییە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بەڕێوەبەرە داگیرکەرەکانی خستە ناو ترسێکی گەورەوە.

دواتر زانیاریی زیاتر لەبارەی ئەو چالاکییەوە بۆ رای گشتی و گەلەکەمان بڵاودەکەینەوە.

زانیاری لەبارەی چالاکییەکانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس:

هێزەکانی یەژاستارمان لە ١٨ی ئایاردا لە دژی داگیرکەران لە دەوروبەری دۆڵی کۆنفرانس لە ناچەی ئاڤاشین چالاکییەکی نیشانە شکێنیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزا درا.

هێزەکانی یەژاستارمان لە ١٩ی ئایاردا لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە دژی داگیرکەران، کە خواستیان بڕۆنە ناو تونێلەکانی شەڕی دۆڵی ماران لە ناوچەی ئاڤاشین چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا لە نزیکەوە لە داگیرکەران درا  و داگیرکەرێک سزادرا.

لە ٩ی ئایاردا سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی جودی دەستی بە ئۆپراسیۆن کرد. ئەو ئۆپراسیۆنە لە ناوچەکانی ناڤسەرای جودی، قەسابخانە، هەلەنا پیر، گرێ چۆلیا و بلورڤان بەڕێوەدەچێت. لە ١٣ی ئایاردا لە کاتێکدا ٢ هاوڕێمان لەسەر ئەرکی خۆیان بوون، ناوچەی بلورڤان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومانکرا. لە ١٦:٤٥ دا بە کۆپتەریش هێرشیان کردە سەر ناوچەکە و بۆردومانیان کرد. هەر دوو هەڤاڵەکەمان تەکنیک و تەکنەلۆژیای دوژمنیان پووچ کردەوە، بە سەلامەتی گەیشتنەوە تیمەکەی خۆیان. لەو ئۆپراسیۆنەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە. ئۆپراسیۆن لە ١٥ی ئایار و لە کاتژمێر ١٨:٠٠ دا پاشەکشەی کرد.

هێرشی ئاسمانی بەردەوامیی هەیە

سوپای تورکی داگیرکەر بە کۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی بەردەامە لە بۆردومانکردنی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

لە ١٨ی ئایار و لە کاتژمێر ١٣:٤٥ و لە کاتژمێر ٢٠:٢٥ دا شاخی زەندورای مەتینا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی بۆردومانکران.

لە ١٨ی ئایار لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ بۆ ٢٢:٣٠ بە کۆپتەر هاتنە پشت دۆڵی ماران لە ئاڤاشین و کۆپتەرەکان سەربازیان لەو ناوچەیەدا دابەزاند.

لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button