ئێران قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لەگەڵ هەرێم درێژ کردەوە

لڤین:

لە دەروازە سنوورییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران، قەدەغەی ھاتوچۆی گەشتیاری بۆماوەی دوو ھەفتەی تر درێژكرایەوە.

لە لیدوانێکیدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی، ئیبراھیم زراعی جێگری پارێزگاری سنە رایگەیاندووە،” بەھۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بڕیاریانداوە لە ٢١ی ئەم مانگەوە تاكو پێنجی مانگی داھاتوو، قەدەغەی ھاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازە سنورییەكان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان،درێژبكرێتەوە.”

سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، سیروان حسێن وتەبێژی دەروازی سنووری حاجی ئۆمەران،ئاشکرای کردووە،” تائێستا بە رەسمی ئاگادارنەكراونەتەوە لە درێژكردنەوەی قەدەغەی ھاتوچۆ لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران، بەڵام درێژكردنەوەی قەدەغەی ھاتوچۆ لە دەروازە سنوورییەكان، یەك پاكێجە و سەرجەمیان بەیەكەوە درێژدەكرێنەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button