نەوشیروان مستەفا لەدڵ و فکری ئێمەدا دەمێنێتەوە

وەرگیراوە لە فەیسبووکی غالب محەمەد
لەیادی ماڵئاوای سەرکردە و تێکۆشەری نیو سەدە خەبات لە پێناوی میلەتێکدا کە بەئێستاشەوە میلەت پێویستی بەپشتیوانی و خەبات دژی ستەم و زۆرداری دەسەڵات هەیە، درود دەنێرین بۆ ڕۆحی نەوشیروان مستەفا.
ئەمەوێت لەم یادەدا چەن شتێک بخەمە بیری ئەوانەی کە خەریکی پلەو پۆستن، لەیەکەم کۆبونەوە لەگەڵ پارتیدا لە بری ئەوەی شەڕی پلەو پۆست و کۆمپانیاتان کرد داوای لابردنی فەرمانی دەستگیرکردنی (نەوشیروان مستەفا)تان بکردایە.
لەبری ئەوەی چوار وەزیری و جێگری سەرۆکی هەرێم ئەوەندە بەدەوری مەسرور و نێچیردا هاتن و چون بیان وتایە یان دەکشێینەوە لەحکومەت یان دەبێت لێبڕینی موچە کۆتای پێبهێنرێت و پارە دزراوەکانیش بۆ موچەخۆران بگەڕێنرێتەوە و گیراوانی بادینان ئازاد بکەن کە بەناحەق لەزیندان توند کراون.
لەبری ئەوەی ئەمڕۆ ڕێکخەری گشتی بەڕون و ڕاشکاوی بیوتایە چۆن دەتانەوێت یەک ڕیز و یەکگرتوبین، تائێستا فەرمانی دەستگیرکردنی نەوشیروان مستەفا لە ڕەفەی دادگایە، کەچی بەئاشکرا و بە ڕونی دەڵێت ” لەدەسەڵاتین چیمان پێدەکرێت”!
لەبری ئەوەی پێشوازی لە شێخ جەعفەر بکەن و هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتی پێک بهێنن بتان وتایە زەحمەت نەبێت ئەو فیشەکانەی سەر وێنەکەی ڕەوانشاد چیە و لە پێناو چیبوو؟
دەبو ئێستا ئەوانەی دەڵێن لەسەر ڕێبازی نەوشیروان مستەفا ماوین، لەپلەو کورسی دەسەڵاتن و پشتیان کردوەتە شەقام و هاوڵاتیان شەرمیان بکردایە و سەریان داخستایە، چونکە ئاشکرایە لەسەر ڕێبازی نەوشیروان مستەفا نەماون چونەتە سەر ڕێبازی ڕێباز حملان و مسعود حیدەرەکان.
بۆیە نەوشیروان مستەفا لەناودڵی هەموکوردێکی بوێر و ئازایە، بەرنامەی ئەو واتە تەسلیم نەبونە بە پارە و پلە و پۆستی دەسەڵات و مانەوە لە بەرەی گەل.
ڕۆحی نەوشیروان مستەفا شاد کەزۆر شتی فێرکردین بۆهەمیشە لەبیر و هزرماندا دەمێنێت.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button