ڕێباز حەملان: زانیاری نوێ سەبارەت بە لێبڕینی مووچە ئاشكرا دەكات

لڤین:

رێباز حەملان، ڕایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی هەرێم، وەزیری دارایی سەرپشك كردووە لەوەی کە ئەگەر داهات بەشی تەواوی مووچە بكات، ئەوا بەبێ لێبڕین مووچە دابەش بكات، ئەگەر بەشیشی نەكرد ڕێژەكە كەم بكرێتەوە، ئاشکراشیکرد کە هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات. 

ڕێباز حەملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی و ئابووریی، ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیران، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی سەرپشك كردووە ئەگەر داهات بەشی تەواوی مووچە بكات، بێ لێبڕین دابەشی بكات، ئەگەریش بەشی نەكرد ڕێژەكە كەم بكرێتەوە، لەبەرئەوە هێشتا وەزارەتی دارایی تاوتوێی دۆخەكە دەكات و بڕیار لەو بارەیەوە نەدراوە.

وتیشی: لە پلاندایە هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکات، مەبەستی سەردانەکەش میکانیزمی جێبەجێکردنی بودجەی 2021ی عێراقە، بەتایبەتی ئەو بەشەی کە پەیوەندی بە ماف و ئیمتیازاتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، بۆ ئەوەی وەک چۆن لە یاساکە هاتووە بەهەمانشێوە جێبەجێ بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیارە ڕۆژی 25ی ئەم مانگە حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی ئایار دابەش بكات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button