بافڵ تاڵەبانی: بەوپەڕی وەفادارییەوە لە ڕۆڵی مێژوویی کاک نەوشیروان دەڕوانین

لڤین:

ئەو رۆڵە مێژووییەی کاک نەوشیروان لە دروستبوونی یەکێتیی و هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا بینیوویەتی بۆ هەمیشە لەیادمان دەبێت و بە ئەوپەڕی وەفادارییەوە لێی دەڕوانین.

بافڵ تاڵەبانی، ڕایگەیاند، لە چوارەمین ساڵیادی کۆچیدوایی، نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لەبەشێکی پەیامەکەدا هاتووە: کۆچی دوایی هەردوو سەرکردە و خەباتگێڕ مام جەلال و کاک نەوشیروان، بۆشاییەکی گەورەی لە کایەی سیاسیدا دروستکرد، بەڵام ڕێبازەکەیان بەردەوامە و ئەمڕۆ ئێمە درێژە بەو کاروانە ئەدەین. بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە هەڵگری مەشخەڵی خزمەتکردنی خەڵک، چاکسازی، یەکڕیزی و تەبایی دەبین.

دەشڵێت: دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە و سەربەرزی و سەرفرازی خەڵکی قارەمانی کوردستان خەونی لەمێژینەی مام و کاکە نەوەی هاوڕێ و هاوسەنگەری بووە، بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و مێژوویی ئێمەیە ئەو خەونە بهێنینەدی و پێشکەشی رۆحی ئەو دوو سەرکردە قارەمانە و سەرجەم ئەو شەهیدانە بکەین.

دەقی پەیامەکە:

چوارساڵ لەمەوبەر کوردستان یەکێک لە سیمبولەکانی شۆڕشی نوێ، سەرکردەی رۆژانی خەبات، گەنجینەیەکی گەورەی سیاسەت و نووسەرێکی لێهاتووی لەدەستدا.

ئەو رۆڵە مێژووییەی کاک نەوشیروان لە دروستبوونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا بینیوویەتی بۆ هەمیشە لەیادمان دەبێت و بە ئەوپەڕی وەفادارییەوە لێی دەڕوانین. هەوڵەکانیشی لەپێناو چاکسازی و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی خۆشەویستی کوردستان بەرز دەنرخێنین.

کۆچی دوایی هەردوو سەرکردە و خەباتگێڕ مام جەلال و کاک نەوشیروان، بۆشاییەکی گەورەی لە کایەی سیاسیدا دروستکرد، بەڵام ڕێبازەکەیان بەردەوامە و ئەمڕۆ ئێمە درێژە بەو کاروانە ئەدەین. بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە هەڵگری مەشخەڵی خزمەتکردنی خەڵک، چاکسازی، یەکڕیزی و تەبایی دەبین. پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردستانیش لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق هەر لەوپێناوەدا بووە. پێکەوە ھەنگاوی جدی دەنێین بە ئاراستەی یەکڕیزی نیشتمانیی، خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و بەھێزترکردنی پێگەی ھەرێم .

دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە و سەربەرزی و سەرفرازی خەڵکی قارەمانی کوردستان خەونی لەمێژینەی مام و کاکە نەوەی هاوڕێ و هاوسەنگەری بووە، بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و مێژوویی ئێمەیە ئەو خەونە بهێنینەدی و پێشکەشی رۆحی ئەو دوو سەرکردە قارەمانە و سەرجەم ئەو شەهیدانە بکەین کە خوێنیان بەخشییە خاکی پیرۆزی کوردستان.

بافڵ تاڵەبانی

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button