لەژێر گوشاری خۆپیشاندەران ئیدارەی خۆسەری بڕیارێکی هەڵوەشاندەوە

لڤین:
ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لە ژێر گوشاری خۆپیشاندەراندا ناچاربوو بڕیاری گرانکردنی نرخی سوتەمەنی هەڵ بوەشێنێتەوە و ئەمڕۆش بە فەرمی بڕیارەکەی راگەیاند.
دوو ڕۆژ پێش ئێستا ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەی نرخی سووتەمەنی، بڕیارەکە ناڕەزایەتیی خەڵکی لێکەوتەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەیان کرد، ئەمڕۆ ئیدارەی خۆسەر بە نووسراوێک بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە و نرخی سووتەمەنی وەک پێشتر لێکردەوە.
بەرزکردنەوەی نرخی سوتەمەنی بۆ چەند بەرامبەر هاوڵاتیانی سەرجەم هەرێمەکانی ئیدارەی خۆسەری ناچارکرد خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و لە خۆپیشاندانەکانیشدا پێکدادن لە چەند ناوچەیەیک دروست بوو بوو.