نەمریی پەیامەکانی کاک نەوشیروان

وەرگیراوە لە فەیسبووکی یوسف محەمەد سادق

(1)

زۆر بە کورتی ئەو ئامانجە نیشتیمانییانەی کاک نەوشیروان لە ژیانیدا کاری بۆ کردن، بەتایبەت لەدوا قۆناغی ژیانی کە گۆڕانی لێ بەرهەم هات، ئیتر چونە ناو پنتە جیاوازەکانی ژیانی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و، تەنانەت حیزبایەتیی هەرێم و، جارێکی تر ناتوانرێ بەلاوە بنرێن و، هەرێم بگەڕێنرێتەوە بۆ پێش ئەوە.

هەڵبەت دروست بونی گۆڕانیش لەسەر دەستی کاک نەوشیروان و بە هاوکاریی نەوەی دوای راپەڕین و هەندێک لە هاوڕێکانی و، بە پێکەوە گرێدانی کاری پێکەوەیی نێوان هەر دو نەوەکە، زەرورەتێکی مێژویی بەرەوپێشچونی بزاوتی رۆشنبیری و ڕۆژنامەوانیی ناحیزبی و، ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان و بزوتنەوە مەدەنییەکان بو بەتایبەت لە دوای روخانی رژێمی پێشوی عێراقەوە. بەڵام کاک نەوشیروان بە دروست کردنی گۆڕان، گۆڕیی بۆ بزاوتێکی سیاسیی مەدەنیی کۆمەڵایەتیی بەرفراوان کە کاریگەریی گەورەی لەسەر کۆی جومگەکانی هەرێم و بگرە هەمو پارچەکانی کوردستان بە جێهێشت و هێشتاش هەر بەردەوامە.

ئیتر ئێستا کاک نەوشیروان و پەیام و ئامانجە نیشتیمانییەکانی رەنگدانەوەی لەسەر کۆی پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و تەنانەت زۆرێک لە حیزبە سیاسییەکانی دیکەی هەرێمیش هەیە، لەم روەوە ئەم کەسایەتییە مێژوییە دوربینە بە نەمری دەمێنێتەوە.

لە ئاستی شەخسیدا، بۆ خەڵکانی وەک ئێمە کە لە کۆتاییەکانی ژیانی زۆر لێی فێربوین، هەمیشە هەست ئەکەین هێشتا کاک نەوشیروان لەگەڵمان ئەژی و، جێی نەهێشتوین.

(2)

هەر لەدوای کۆچی دوایی کاک نەوشیروانەوە، بیرۆکەیەک هاتە کایەوە کە لە سەرەوەی گۆڕان و لە دەرەوەی پێکهاتە رێکخراوەییەکەی، مامەڵە لەگەڵ توراسی کاک نەوشیروان بکرێت، چونکە ئەو تەنها موڵکی گۆڕان نییە. ئێستا ئیتر بۆ پاراستنی شکۆی ئەو، ئەم هەنگاوە بوەتە پێویستییەکی هەنوکەیی و، پێویستە کاک نەوشیروان بە نیشتیمانی و گشتی بکرێتەوە و، بپارێزرێ لە بچوک کردنەوە و سنوردار کردن.

کاتیەتی بەشێوەیەکی رەسمی لە دەرەوەی گۆڕان، «دامەزراوەی نەوشیروان مستەفا» دروست بکرێ بۆ پەیگیری کردنی پڕۆژە رۆشنبیری و مەعریفی و میدیاییەکانی کاک نەوشیروان و، وەک پێشتریش بەڕێز دکتۆر بورهان یاسین لە بەشێکی پڕۆژەکەی بۆ هەستانەوەی گۆڕان پێشنیاری کرد بو، گردەکە بکرێتە وەقفی ئەو دامەزراوەیە و سەرگرتنی پڕۆژەکانی. کاک نەوشیروان ئاواتی بو کە گردەکە شوێنێکی گشتی بێ و کچ و کوڕی سلێمانی و شارەکانی تری هەرێم پیایدا سەرکەون و، تیایدا گەشە بە تواناکانیان بدەن. تەنانەت ماوەیەک لە بیری ئەوەدا بو کە هەمو دامەزراوەکانی گۆڕان ببرێنە شوێنێک لەدەرەوی گردەکە و، لەناو گردەکە زانکۆیەک دابمەزرێنرێ لە تەنیشت پڕۆژەکانی تری وەک کتێبخانە و سەنتەری توێژینەوە و میدیایەکی سەربەخۆی نیشتیمانی.

پێویستە رێگا خۆش بکرێ بۆ سودمەند بونی نەوە یەکلەدوای یەکەکان لە ئەزمونە سیاسی و فیکری و ئەکادیمی و رۆژنامەوانییەکانی ئەم کەسایەتییە و، لە تەنیشتیشیدا ئەم دامەزراوەیە، بکرێتە ناوەندێک بۆ فشار کردن لە پێناوی چاکەی گشتی.

سەرپێخستنی وەها دامەزراوەیەک، هێندەی تر ناو و پەیام و پڕۆژە و ئامانجە نیشتیمانییەکانی کاک نەوشیروان لە مێژودا بە نەمری ئەهێڵێتەوە.

یادت هەمیشە زیندو، گۆڕت پڕ نور کاک نەوشیروان..

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button