مەسرور بارزانی: نابێت ئازادی و بەرەڵایی لەیەکتر جیا نەکەینەوە

لڤین:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە یەکڕیزیدا دەستکەوتەکان زیاتر بوون و ناکرێت داوای یەکڕیزی بکەین و بەرەو دوو ئاراستەی جیاواز هەنگاوبنێین، جەختیشیکردەوە، کە نابێت “ئازادی و بەرەڵایی لەیەکتر جیا نەکەینەوە”.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و دەستوور کە لە هەولێر، بەڕێوەدەچێت وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا ڕایگەیاند، “بە قسە و دروشم یەکڕیزی دروست نابێت، پێش ئەوەی یەکڕیزی دروستبکەین، دەبێت ئامانجی خۆمان یەکبخەین، دەبێ یەکڕیزبین بۆ گەیشتن بە قۆناغێک کە بۆ هەموومان وەک یەک وابێت، ناکرێ داوای یەکڕیزی بکەین و بەرەو دوو ئاراستەی جیاواز هەنگاوبنێین”.
هەروەها وتی: ناكرێت ئێمه له‌ناو پاپۆڕێك بین ئه‌گه‌ر دوا قۆناغ و مه‌قسه‌دمان یه‌ك نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته پێش ئه‌وه‌ی یه‌كڕیزی وه‌كو وشه یا وه‌كو دروشم به‌كاربێت، پێویسته ئێمه باس له دوا قۆناغی خۆمان بكه‌ین، كه بۆچی یه‌كڕیز ده‌بین، ئه‌نجام و ئامانجی ئێمه له‌و یه‌كڕیزییه چییه و ده‌مانه‌وێ چی بكه‌ین؟
بێگومان ئه‌مه‌ش هه‌روا دروست نابێت، ئه‌گه‌ر گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌كرێت، له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كان به یه‌كه‌وه و له نزیكه‌وه قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتربكه‌ن، به مێشكێكی فراوانه‌وه ئاماده‌بن گوێ له یه‌كتربگرین و یه‌كتر قبوڵ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجه‌ی كه مه‌به‌ستی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه، ئێمه بتوانین له‌سه‌ری رێكبكه‌وین و به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه هه‌نگاو بنێین، به‌وه ده‌توانین یه‌كڕیزی خۆمان بپارێزین، به ده‌ستنیشانكردنی ئامانجی هاوبه‌ش، ده‌توانین یه‌كڕیزی خۆمان رێكبخه‌ین و به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و ئه‌و ئامانج هه‌نگاو بنێین.
هەر لە وتارەکەیدا مەسرور بارزانی، وتی: “پێویستە لەبارەی دەستورەوە لەیەکتر نزیکبین و هەوڵی یەکڕیزی بدەین”، “دەبێت دەستور ئامانجە هاوبەشەکانمان کۆ بکاتەوە و ئاساییە بیروڕای جیاوازیشمان هەبێت”.
مەسرور بارزانی باسی لەوەشکرد، حکومەت تەنها هی ئەو لایەنانە نییە کە بەشدارن لە حکومەت، بەڵکو هی لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەشە و پێویستە وەک یەک تیم کاربکەن.
جەختیشیکردەوە، نابێت “ئازادی و بەرەڵایی لەیەکتر جیا نەکەینەوە”.