گۆڕان بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا پەیامێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ چوارەمین ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “بەڵێن دەدەین مکوڕتر لە ڕابردوو هەوڵە سیاسیەکانمان بخەینەگەڕ بۆ هێنانەدی ئەو پەیام و بەها بەرزانەی کاک نەوشیروان خەباتی بۆ کرد”.

لە چوارەمین ساڵیادی کۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە بەشێکی پەیامەکەدا هاتووە: نەوشیروان مستەفا، وەک سیاسیەکی کاریگەر لە دانانی بەردی بناغەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم.. وەك شۆڕەسواری چەسپاندنی مافە نەتەوەییەکانی کورد لە دەستوری هەمیشەیی عێراق.. وەک ئاڵاهەڵگری یەکەمین پڕۆژەی ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان.. وەک قوتابخانەیەک بۆ پێگەیاندنی دەیان سەرکردەی گەنج ناوی چووە لاپەڕەکانی مێژووی نەتەوەیەک.

هەروەها گۆڕان دەڵێت: “رۆڵ و پێگەی مێژویی کاک نەوشیروان تەنها لە حیزب و بزوتنەوەیەکی سیاسیی سنوردار ناکرێ، بەڵکو لە بنەڕەتدا ئەو سیمبولی نیشتیمان و نەتەوەیەکە، کە پڕۆژە سیاسیەکەی بەردەوام و ئامانجەکانی ئاشکرا و روون و رەوان”.

هەر لە پەیامەکەدا هاتووە: “بەڵێن دەدەین سورتر و مکوڕتر لە رابردو هەوڵە سیاسیەکانمان بخەینەگەڕ بۆ هێنانەدی ئەو پەیام و بەها بەرزانەی کاک نەوشیروان خەباتی بۆ کرد، بۆ سازش نەکردن لەسەر ئەو پرەنسیپە پیرۆزانەی کە ئەنجامەکەیان چاکەی گشتی و خێر و خۆشی میللەتەکەمانی پێوە پەیوەستە”.

لەکۆتایی پەیامەکەشدا هاتووە : دوای تێپەڕبوونی (١٢) ساڵ بەسەر بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دەرئەنجامی پێدراوە سیاسیەکان، ئێستا بۆ هەموو لایەک دەرکەوت بەدیلی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان هەر گۆڕانە.

دەقی پەیامەکەی بزوتنەوەی گۆڕان:

نەوشیروان مستەفا، سیمبوڵی نەتەوە و نیشتیمانێک ‎هاونیشتمانیانی کوردستان..

‎ئەمڕۆ، چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت. سەرکردەیەک وەک رەمزی هەرە پاکی خەباتی رزگاری نیشتمانی کوردستان.. وەک کەسایەتیەکی داھێنەر لەبواری سیاسەت، فکر، مێژوو، ئەدەب، ڕۆژنامەگەری.. وەک ئەندازیاری راپەڕین و ریفۆرم.. وەک سیاسیەکی کاریگەر لە دانانی بەردی بناغەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم.. وەك شۆڕەسواری چەسپاندنی مافە نەتەوەییەکانی کورد لە دەستوری هەمیشەیی عێراق.. وەک ئاڵاهەڵگری یەکەمین پڕۆژەی ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان.. وەک قوتابخانەیەک بۆ پێگەیاندنی دەیان سەرکردەی گەنج ناوی چووە لاپەڕەکانی مێژووی نەتەوەیەک. ‎ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، لە کاتێکدا یاد و یادەوەری دامەزرێنەر و ئیلهامبەخشی سیاسیی بزوتنەوەکەمان بە شکۆوە بەبیر دەهێنینەوە، جەختیش دەکەینەوە ڕۆڵ و پێگەی مێژوویی کاک نەوشیروان تەنها لە حیزب و بزوتنەوەیەکی سیاسیی سنوردار ناکرێ، بەڵکو لە بنەڕەتدا ئەو سیمبولی نیشتمان و نەتەوەیەکە کە پڕۆژەیەکی سیاسیەکەی بەردەوام و، ئامانجەکانی ئاشکرا و روون و رەوان، لەو سۆنگەیەوە؛ بەڵێن دەدەین سورتر و مکوڕتر لە رابردو هەوڵە سیاسیەکانمان بخەینەگەڕ بۆ هێنانەدی ئەو پەیام و بەها بەرزانەی کاک نەوشیروان خەباتی بۆ کرد، بۆ سازش نەکردن لەسەر ئەو پرەنسیپە پیرۆزانەی کە ئەنجامەکەیان چاکەی گشتی و خێر و خۆشی میللەتەکەمانی پێوە پەیوەستە.

‎دۆخی سیاسیی هەرێم کوردستان، ئایندەی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق، ئەگەرەکانی گۆڕین لە نەخشەی هاوپەیمانێتی زلهێزەکان و وڵاتە ئیقلیمیەکان لەناوچەکە، هەموو ئەمانە بەیەکەوە دەرخەری ئاماژەی ھەڕەشەن و دەکرێ دەرفەتیش بن لەبەردەم نەتەوەکەمان.

هەربۆیە پلانکار و نەخشەڕێگا و بیری تیژ و ستراتیژی کاک نەوشیروان ئێستا لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە خستنەگەڕ و تەرجومەکردنی بۆ واقعی حاڵ هەیە. لەم راستیەوە بانگەواز لە هەموو پارتە سیاسیەکانی هەرێم دەکەین لەچوارچێوەی سیاسەت و ستراتیژی نەتەوەیی خۆمان پارێزگاری لەبەرژەوەندی ھەرێمەکەمان بکەین و، لە ململانێی ھەرێمی و نێودەوڵەتی ھاوسەنگ و سەربەخۆ لەسەر بنچینەی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان مامەڵە بکەین. ‎پەیوەندیدار، بە دۆخی سیاسیی و کارگێڕی و دارایی هەرێمی کوردستانیش، ئەرکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم جێبەجێکردنی کارنامەکەیەتی کە پێداگیری دەکات لەسەر رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ لەسەرهەموشیانەوە دەستەبەرکردنی ئازادییە مەدەنی و گشتیەکان، ئازادی بیروڕا و رادەربڕین و رۆژنامەوانی.

زەمینەسازی بکرێت بۆ دادی کۆمەڵایەتی و باشکردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان.

پرسی سەروەری یاسا و سەربەخۆبونی دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان لە دروشمەوە بکرێت بە کردار، هەروەک، چەسپاندنی پرەنسیپەکانی هاوڵاتیبون و سەرەتاکانی حوکمڕانی باش؛ پێویستی بە ئیرادەی راستەقینەیە بۆ روبەڕووبونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنەوەی کاری دامەزراوەیی، پێویستی بە رێکخستنەوە و بە نیشتمانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە هەیە، پێویستی بە چاکسازی راستەقینە و دروستکردنەوەی متمانەیە بە حکومەت و دامەزراوە هەڵبژێردراوەکان.

‎هاونیشتمانیانی کوردستان… ‎گۆڕانخوازان.. ‎دوای تێپەڕبوونی (١٢) ساڵ بەسەر بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دەرئەنجامی پێدراوە سیاسیەکان، ئێستا بۆ هەموو لایەک دەرکەوت بەدیلی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان هەر گۆڕانە.

لەو روانگەیەوە، بزوتنەوەی گۆڕان بە پەرۆشەوە گوێ لە سەرنج و رەخنەکان دەگرێت و ئۆرگانەکان کە ئامرازی جێبەجێکردنی کاری رێکخراوەین جێگای هەموو گۆڕانخوازانی بە هەموو جیاوازییەکانەوە تێدا دەبێتەوە. ‎لە کۆتایدا، درود بۆ رۆحی پاکی کاک نەوشیروان و هەموو شەهیدەکانی کوردستان دەنێرین، لەبیری ناکەین گێڕانەوەی شکۆ بۆ تاکی کورد، هەوڵدان بۆ بیناکردنی کەسایەتی ئازا و بوێر و هۆشیار بەرامبەر ماف و ئەرکەکانی یەکێکە لە شائامانجە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.

‎بزوتنەوەی گۆڕان

‎١٩ی ٥ی ٢٠٢١



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button