هەسەدە روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

لڤین:

هەسەدە لەبارەی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و دەڵێت گرانکردنی نرخی سوتەمەنی بڕیایری ئەوان نییە، دەشڵێت لە نێو خۆپیشاندەرانەوە هێرشیان دەکرێتە سەر.

 

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لەبارەی رووداوەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر کە دوێنێ روویاندا روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە وتیایدا دەڵێت: گۆڕان و راستکردنەوەی نرخی ماددە سوتەمەنییەکان دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئیدارەی خۆسەر لێی بەرپرسیارن.

 

فەرماندەیی گشتی هەسەدە وتوشیەتی لایەنی پەیوەندیدار بە و کێشەیەوە کە خۆپیشاندانی لەبارەوە کراوە هێزەکانی ئەوان نییە و دەزگاکانی ئیدارەی خۆسەرە.

 

بەبیری هێناوەتەوە ئەوان بەرپرسن لە دابینکردنی ئاسایشی هەرێمەکە، بە پێوستیشی زانیوە کە خۆپیشاندان بە شێوەیەکی هێمنانە بەڕێوە بچێت بۆ ئەوەی بڕێکخراوە توندڕەوەکان دەرفەت نەدۆزنەوە بۆ تێکدانی دۆخەکە.

 

ئاشکراشی کردووە لە نێو خۆپیشندەرانەوە هەندێک کەسی دەمامکدار و هەندێک جاریش کەسی چەکدار لە ناو خەڵکدا خۆیان دەشارنەوە و هێرش دەکەنە سەر بنکە و سەنگەرەکانی هێزە ئەمنیەکان لە ناوچەی شەدادێ.

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە بە بڕیای ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان نرخی سوتەمەنی بۆ چەند قات بەرزبوەوە و ئەوەس ناڕەزایی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە و داوایان کرد بڕیارەکە هەڵبوەشێتەوە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button