ئەمریکا: لێدوانەكانی ئەردۆغان هۆکاری زیادبوونی ئاڵۆزییە لە ناوچەکەدا

لڤین:
ئەمەریکا لێدوانەكانی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بە دژی ئاشتەوایی و سەقامگیریی تۆمەتبار دەکات و بە هۆکارێکی دەزانێت بۆ زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ڕایگەیاند: وڵاتەکەی بە توندی سەرکۆنەی لێدوانەکانی ئەمدواییەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەکات لەبارەی دژایەتییکردنی گەلی یەهود.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند “داوا لە ئەردۆغان و سەرکردەکانی تورکیا دەکەین دەستهەڵگرن لەو لێدوانانەی هۆکارن بۆ زیاترکردنی توندوتیژی لە ناوچەکە”.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و فەلەستین رایگەیاند: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، دەستی سووربووە بە خوێن، چونکە چەکی پێشکەوتوو دەداتە تەلئەبیب، ئیسرائیلیشی بە دەوڵەتی تیرۆر ناوبردبوو، کە منداڵان و ژنان دەکوژێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button