ئێستا بنیادەمی وا پەیدا بووە بۆ مشتێ پارەی دزراو خۆی هەڕاج دەکات

لڤین: ئەبوبەکر هەڵەدنی

ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵیادی کۆچی دوای نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە٢٠١٣ پێمان ووتیت گەر سبەی بمریت ئاسودەیت چونکە ئەرکی خۆت بەجێ گەیاند.

 

دەقی پەیامەکە:

لە٢٠١٣ پێمان ووتیت گەر سبەی بمریت ئاسودەیت چونکە ئەرکی خۆت بەجێ گەیاند.
هەرگیز باوەڕ ناکەم ئەم دۆخەی ئێستای گۆڕان دەست ودەم و دونیابینی تۆی لەپشتەوە بێت.
ئێستا لەهەموو کات زیاتر بێ تۆیی بەگۆرەپانی سیاسی کوردستانەوە دیارە.
لەدوای ئۆغری تۆ هیچ شتێک وەک خۆی نەماوە،نەئۆپۆزسیۆن،نە بەیاننامەوبەلاغ ،نەوەفا،نەپرەنسیپ،،،ئەوەی خۆت دەتووت دەیان پێشمەرگەمان لەکاتی گەڕانەوە بۆ هەڵگرتنەوەی کڵاووجامانەو پشتێن وتاقمەکەی شەهیدبوە کە لەپەنای بەردو دارو دەوەنێکا لێی بەجێدەما چونکە ئاراستەمان واکردبوون نابێت ئەو کەلوپەل وکەرەستانە دەست دوژمن بکەوێت،کەچی ئێستابنیادەمی وا پەیدا بووە بۆ مشتێ پارەی دزراو خۆی هەڕاج دەکات .
گەر بەگوێی تۆیان دەکرد ئێستا هەرێمێکی ترمان دەبوو جیاواز لەوەی ئێستا کەلەلێواری داڕماندایە بەهۆی ناتەبایی وناعەدالەتی وبێ یاساییەوە.


ڕوحت شاد کاک نەوشیروان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button