سەڵاح عوبەیدی:

کورد بەیەکدەنگی نەیەتە بەغدا دوور نییە پۆستی سەرۆک کۆمار لەدەستبدات

لڤین:

وتەبێژی موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر،ئەگەر دوای هەڵبژاردنی عێراق، کورد بەیەکدەنگی نەیەتە بەغدا، دوور نییە پۆستی سەرۆک کۆمار لەدەستبدات.

سەڵاح عوبەیدی وتەبێژی موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە گفتووگۆیەکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، سەبارەت بە جەختکردنەوەی کورد بۆ بەدەستهێنانەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار، ووتوویەتی، “بۆ دوای هەڵبژاردنی داهاتوو، کورد دەبێت پێش ئەوەی بێتە بەغدا، لەسەر بڕیارێک ڕێکبکەون، گەر لایەنە کوردیەکان بە یەکدەنگی نەیەنە بەغدا، دەرفەت بەلایەنی تر دەدەن داوای پۆستی سەرۆک کۆمار بکات، بەڵام بۆچوونی ئێمە وایە، بەشداریکردنی هەموو پێکهاتەکان لەبەغدا گرنگە و هۆکارێکی گرنگیشە بۆ سەقامگیری عێراق.”

دەربارەی پۆستی سەرۆک وەزیران و خواستی سەدریەکان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، وتەبێژەکەی ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ئاشکرای کردووە، “موقتەدا سەدر دەیەوێت سەرۆک وەزیرانی داهاتوو لە ڕەوتی سەدر بێت، یان بەلایەنی کەمەوە کەسێکی چاکسازیخواز بێت، بەو مانایەی بەکردار و چاکسازی ڕیشەیی ئەنجام بدات، بەڵام بەنیسبەت مستەفا کازمی و دانانەوەی لە پۆستەکەی قابیلی موناقەشەیە.”

سەبارەت بەوەی کە پێشتر نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران،وتەبێژەکە ووتویەتی،”تا ئێستا هیچ بەڵێنێک بە مستەفا کازمیش نەدراوە، ئەمە مانای ئەوەنیە کازمی لەدەرەوەی چوارچێوەی ڕکابەرێتیەکان بێت، بەڵام گەر هەلی تر بدرێتە نوری مالکی ڕەنگە کوتلەی سەدری ڕەتیبکەنەوە، بەڵام ئەم هەڵوێستەمان بەرامبەر مستەفا کازمی نابێت، هەرچەندە هیچ بەڵێنێک بە کازمی نەدراوە، ئەم مەسەلە پەیوەستە بەدۆخی دوای هەڵبژاردنەوە.”

لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا سەبارەت بە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن، وتەبێژەکەی سەدر ئاماژەی بەوەکردووە،” تائێستا وا لەمەسەلەکە دەڕوانرێت ٩٠٪ هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت، هەموو لایەنەکان خۆیان بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردن ئامادەدەکەن، خەڵکی عێراق لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختدایە، خەڵکێکی زۆری سەربەخۆ خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن ئامادە کردووە، خەڵکی عێراقیش پشتگیری هەڵبژاردنن، هەروەها مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش جدیە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەتایبەت دوای ئەوەی لیستی دروست نەکرد، دەیەوێ سەرپەشتی هەڵبژاردن بکات.”

لەکۆتایی گفتووگۆکەیدا باسی لەوەکردووە،” کە ڕەنگە ئامانج لە کوشتنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێت، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە دوادەخرێت، لەهەڵبژاردنەکانی پێشتریشدا خەڵک کوژراوە و بەئامانج کراوە، بەڵام هەڵبژاردنیش ئەنجامدراوە، ڕوونیشە هەندێک لایەن دژی هەڵبژاردنن و دەزانن کورسیەکانی پێشتر ناهێننەوە، بەڵام خەڵکی عێراق هەڵبژاردنی دەوێت.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button