بەشێک لە ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ پلەیان بەرزدەکرێتەوە

لڤین:

بەپێی بەڵگەنامەیەک کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، لە نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمدا کە (دووشەممە 17ی ئایاری 2021) بە ژمارەی (  ٩٧٨٢ ) دەرچووە، واژوی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە، ئاماژە بەوەدراوە کە، ” پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە ( ١٠٢ ) لە ١٣ / ٤ / ٢٠٢١ وە لەسەر هاتنی فەرمانی سەرۆک وەزیران ژمارە نهێنی ( ١٦١٣ ) لە ١١ / ٥ / ٢٠٢١ ،بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی ئەو ئەفسەرانەی ناو و پلەیان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە.”

وەک لە نوسراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە ژمارەی ئەو کەسانە پێکهاتوو لە ٣٥٦ کەس.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button