وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوان راگەیەندراوێكی لەبارەی پەخش کردنی رووداوی خۆسوتاندنی گەنجێك لە هەولێر بڵاوكردەوە‌

لڤین:

وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوان، داواكاری گشتی رێكاریی یاسایی دژی هەموو ئەو دەزگا راگەیاندن‌و پەیجانە بگرێتە بەر كە رووداوی خۆسوتاندنەكەیان رووماڵكردووە

دەقی راگەیەندراوەكە:
بۆ بەدواداچوونی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی ئەمڕۆ ڕوویدا، كە چەند كەناڵێكی ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیا ڕاستەوخۆ گواستییانەوە، گەنجێك لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لەشاری هەولێر، خۆی سوتاند، لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان كۆبوونەوە، دۆخی ئێستای ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیای لە هەرێمی كوردستاندا، لەڕووی ئیتیكی رۆژنامەوانی و بەرپرسیارێتی كۆمەڵایەتیەوە، بە دۆخێكی نالەبارو خراپ وەسف كرد و دەیانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی یاسایی و كۆمەڵایەتیەوە.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، لە ڕێی بەرێوەبەرایەتیی گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەوە، وێڕای ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١٤ بەتایبەتیش بڕگەی سێیەم، هەروەها ئاگادارینامەیەكی لە ٢/٥/ ٢٠٢١ دا داوە بەهەموو كەناڵەكانی ڕاگەیاندن كە خۆیان بەدووربگرن لە پەخشكردنی ئەو هەواڵ و ریپۆرتاژ و بەرنامانەی دەچنە خانەی بڵاوكردنەوە و هاندانی توندوتیژی و كوشتن و خۆكوشتن، كە لە ڕووی دەروونیەوە زەمینەیان بۆ خۆش دەكەن.
لە ئەگەری پابەند نەبوونیان بەو ڕێنماییانەوە، لەڕێی دەستەی داواكاری گشتی و لەبەر ڕۆشنایی یاسا و ڕێنماییە بەركارەكانی هەرێمی كورستان، ڕێكاری یاساییان بەرامبەر وەردەگیرێت.
ئەوەی ئەمڕۆش ڕوویدا، دەچێتە هەمان خانەوە، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان جگە لە جێبەجێ كردنی ئەركی وەزارەت بەپێی ئەو ڕێنماییانەی ئاماژەیان پێكراوە، داوا لە دەستەی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی دەكات، هەموو ڕێكارێكی یاسایی بەرامبەر ئەو دەزگا ڕاگەیاندن و پەیجانەی سۆشیال میدیا و پەیامنێر و وێنەگرانەی كە ڕووماڵی ڕووداوەكەیان كردووە، وەربگرێت.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
١٨ / ٥ / ٢٠٢١


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button