​لە برادۆست شەڕ لە نێوان پەکەکە و پارتی ڕوویدا

لڤین:

لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و پێشمەرگەکانی پارتی لە برادۆست شەڕ ڕوویدا.

بەپێی زانیارییەکان شەڕەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەی بۆڵێ لەدەڤەری برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێر، ڕوویداوە و ئەوەش لەکاتێکدابووە کە پێشمەرگەکانی پارتی چوونەتە ناوچەکە بۆ دروستکردنی بارەگای نوێ، بەڵام هێزەکانی پەکەکە تەقەیان لە پێشمەرگە و شۆفڵ و حەفارەکان کردووە و ڕێگەیانەداوە بارەگای نوێ لە ناوچەکە دروست بکەن.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان شەڕەکە لەئێستادا بێ هیچ زیانێکی گیانی کۆتایی پێهاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button