نەوشیروان مستەفا هەمیشە بە وەفدە بیانیەکانی دەوت کێشەی من لەگەڵ بارزانی، بڕوا بونیەتی بە حوکمدارێتی بنەماڵە و تەوریسی سیاسیە

بەدوای تۆمەتبارکردنی بە هەوڵی تێکدانی قەوارەی هەرێم و تیرۆری نوێنەرایەتی وڵاتانی دەرەوە لەلایەن (پ.د.ک) و دادگا و دەزگا رەسمییەکانی حکومەتی هەرێم وەفد و کەسایەتی سەفارەت و کونسوڵخانەکانی عێراق سەردانەکانیان بۆلای نەوشیروان مستەفا زیاد کردبوو، پرسیارێک هەمیشە لەودانیشتنانەدا، دووبارە دەبوەوە.
– کێەشەی نێوان ئێوە و کاک مەسعود قابیلە بۆ چارەسەرکردن؟ هەموویان ئەم وەڵامەیان بە شێوەی جیا جیا وەردەگرتەوە
– کێشەی نێوانی ئێمە کێشەی عەشایەری نیە هەتا بە سوڵح و مەسڵەحەت چارەسەر بکرێ، بڕوا بوون بە حوکمدارێتی بنەماڵە و تەوریسی سیاسی جەوهەری کێشەکەیە، من خۆم لە سەرەتای کاری سیاسیمەوە و لە شەستەکانەوە دژی ئەو بۆچونەم بۆ حیزبایەتی و حوکمڕانی ، کێشە و جیاوازییەکانی ناوخۆی کوردیش لەو کاتەوە لەم روانینە و بیروباوەڕەوە دروست بووە، هەرگیز ناشتوانم قەبوڵی بکەم وتەبەنی بکەم چونکە لە بنەڕەتدا، هەموو ئەوانەشی لەگەڵ ئێمەن لەسەر ئەم بنەمایە لە باوەڕی سیاسی کۆبوینەتەوە . چەند جارێک و لە دوای ئەو کۆبونەوانەش ڕووی لە من ئەکرد و ئەیوت
جوامێر لە سلێمانیدا، ئەوەی یەکجار لای خەڵکەکەی بکەوێ ئیتر هەستانەوەی بۆ نیە، ئەبێ حسابی ورد بۆ هەڵسوکەوت و بڕیارەکانمان سەبارەت بە موڵک و ماڵی گشتی و بەهەدەردان و پابەندبوون بە بیروباوەڕەکانمانەوە بکەین .
