کەشناسی هەرێم: سبەی پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

لڤین:
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئاشکرایدەکات کە سبەی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، خشتەی پێشبینییەکانی باری کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانیی هەرێمی خستەڕوو.
بەگوێرەی خشتەی پێشبیننیەکان ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له هه‌ندێك كاتدا په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، هەروەها سبەی له هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و بەگشیش پلەکانی گەرما لەو شارانە ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەکەن، بەجۆرێک بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکوک دەگاتە 42 پلە.