قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە بارەی جۆرە گۆشتێکەوە هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان

لڤین:
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی ئاژه‌ڵدا گرت كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌شێوه‌ی “ناته‌ندروست” به‌هاوڵاتیان دەفرۆشران و هۆشداریش دەداتە هاوڵاتیان کە به‌هۆی نه‌پشكنینیانه‌وه گومانی چه‌ندین نه‌خۆشی لەو جۆرە گۆشتانە ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شۆڕش كه‌مال، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند: به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی، لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی ئاژه‌ڵدا گرتووه كه به‌بێ ره‌چاوكردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری، به‌شێوه‌ی ناته‌ندروست و نایاسایی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغكراوه‌ته‌وه.
وتیشی: “گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه‌وه پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه و گۆشته‌كه‌شی نه‌كراوه و نازانرێت هه‌ڵگری كام جۆر نه‌خۆشییه، بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت”.
ڕوونیشیكرده‌وه: یه‌كێك له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ڕۆژانه به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی به‌دواداچوون بۆ سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ و فرۆشتنی گۆشته‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌كات، له هه‌رشوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و گۆشته‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه ڕه‌وانه‌ی ڤێتێرنه‌ری ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌شی له پیشه‌كه‌دا به‌كارهێنراون له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌برێت.
قائیمقامیەت داواش لە هاوڵاتیان دەکات “لەکاتی هەبوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن”.