شەڕ و پێکدادانی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە

لڤین:

‌سەرەڕای هەوڵەکان بۆ ئاگربەست، شەڕ و پێکدادانی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە و ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی دیکەی غەززەیان بۆردومانکرد، حەماسیش کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی بۆردومانکرد.

سەرەڕای هەوڵەکانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و حکومەتی ئوردن و میسر، بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس، بەڵام تائێستا هەوڵەکان بێ ئەنجام بوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل باشور و رۆژئاوای کەرتی غەززەیان بۆردومانکرد، هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل ژمارەیەک باڵەخانەی لەناوچە جیاوازەکانی غەززە ئاگادار کردەوە کە شوێنەکان لەلایەن دانیشتوانەکەیەوە چۆڵ بکرێن، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ بۆردومان دەکرێن.

هاوکات بزوتنەوەی حەماسیش کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی “Netivot”ـی ئیسرائیلی لەرێگەی موشەکەوە کردەئامانج، ئەوەش یەکەمجارە ئەو ناوچەیە لەکاردانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆردومان دەکرێت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی تەندروستیی فەلەستین، تائێستا لە شەڕەکاندا زیاتر لە 210 کەس لە غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها بەپێی ئامارەکانی ئیسرائیل تاوەکو ئێستا 10 ئیسرائیلی بە مووشەکەکانی حەماس گیانیان لەدەستداوە.

لە 7ی ئەم مانگە لە مزگەوتی ئەقسا رووبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیسی ئیسرائیلی و نوێژخوێنان دروستبوو و دواتر شەڕەکە پەرەی سەند و بوو بە شەڕی موشەک بارانکردنی یەکتر لە لایەن ئیسرائیل و حەماس.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button