ھەلی کار بۆ ھەزاران دەرچوو دەرەخسێنرێت

لڤین:

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەلی کار بۆ هەزاران دەرچووی بەشەکانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری دەرخسێنێت لەکەرتی تایبەت.

وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە،” پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (۷۹) لە ۲٠۲٠/۱٠/۲۱ بۆ پاڵپشتی کردنی کەرتی کشتوکاڵ و ھاندانی جوتیارانمان، بۆیەکەم جارە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئەو کۆمپانیا و خاوەن پرۆژانە دەکرێت کە ئامێرەکانی کشتوکاڵی ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ جوتیارانمان بە شێوەی قستی درێژ خایەن و پێشەکی کەم ، رسوماتی تابلۆی کشتوکاڵی وەرناگیرێت بۆ ئامێرەکانی پێشکەوتووی کشتوکاڵی ، ئەم بابەتەش لە ڕێگای میکانیزمێکەوە جێبەجێ دەکرێت.”

ھەروەھا ئاماژە بەوەدراوە کە،” سێ پرۆژە یاسای ئامادەکردووەو بەمنزیکانە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەوانەی پەرلەمان دەکرێن بۆ پەسەندکردن، پرۆژە یاساکان بریتین لە رەخساندنی دەرفەتی دامەزراندن بۆ دەرچوانی بەشەکانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری و دامەزراندن و دەستبەرکردنی سندوقی خانەنشینی بۆ دڵنیایی دەرچوان لەکاتی دامەزراندنیان لە کەرتی تایبەت.”

لە کۆتایدا هاتووە،”یەکێکی تر لە پرۆژە یاساکان تایبەتە بە دامەزراندنی لێژنەی نیشتیمانی بۆ تۆمارکردن و پەسندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵیەکانی ھەرێمی کوردستان.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button