ئەمریکا پێشوازی لە روونكردنەوەکەی حكومەتی هەرێم دەکات

لڤین:

پاش ئەوەی دادگای پێداچوونەوە بڕیاری شەش ساڵ زیندانی کردنی بۆ پێنج چالاكوان و رۆژنامەنوسی بادینان، پەسەند کرد کە یەکێک لە تۆمەتەکانیان ئەوە بوو كە ئەو چالاكوان و رۆژنامەنوسانە دیداریان لەگەڵ هەریەک لە كونسوڵخانەی ئەمریكاو ئەڵمانیا لە هەولێر هەبووە و پارەیان لێ وەگرتون بەمەبەستی هەوڵدان بۆ تێکدانی حکومەتی هەرێم، ئەم بڕیارە کاردانەوەی زۆری بەداودا هات، بەجۆرێک زۆربەی وڵاتان دژی ئەو بڕیارانە بوون چونکە بە تەسککردنەوەی کاری ڕۆژنامە گەری و ئازادی ڕادەربڕین دادەنرێت.

کاردانەوەکان بەجۆرێک بوو،ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە وەفدێكی باڵای ئەمەریکی کرد کە پێکهاتبو لە جۆوی هود یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک به‌ وه‌كاله‌ت، ئەیمی کەترۆنا نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا بەوەکالەت، زەهرا بێل بەڕێوەبەری کاروباری سوریاو عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا.

بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم لە بەشێكی كۆبونەوەكەدا “هەردولا پشتیوانی خۆیان بۆ ئازادی کاری ڕاگەیاندن و ئازادی ڕادەربڕین و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و کاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەربڕی کە سیمایەکی گەشی هەرێمی کوردستان و هەر کۆمەڵگەیەکی دیموکراتە. لە سەر کەیسی حوکمدراوانی بادینان، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە ئەوە بابەتێکی یاساییەو لەو چوارچێوەیەدا هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرێت. پشتیوانیی و ڕێز و پێزانینی خۆشی بۆ کاری دیپلومات و نێردە دیپلوماسییەکان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.”

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەیشدراوبوو، سەرۆکی حکومەت لەكۆبونەوەكەدا جەختی کردەوە کە “ڕەفتارە نایاساییەکانی حوکمدراوان و خراپ بەکارهێنانی پەیوەندییەکانیان، بە هیچ شێوەیەک گومان لە سەر لایەنە دیپلوماسیيەکان دروست ناکات. حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاری دیپلوماتکارانی ناو هەرێمی کوردستان، بەرز دەنرخێنێت و هەمو ئاسانکارییەکی پێویستیان پێشکەش دەکات.”

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك بە ئاماژەدان بە راگەیەندراوی حكومەتی هەرێم لەبارەی كۆبونەوەی دوێنێی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەفدێكی باڵای ئەمریكا، رایگەیاندوە،”پێشوازی لە جەختکردنەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین لە پاڵپشتی تەواوی بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕێزگرتن لەو کارە گرنگانەی کە دیپلۆماتکاران دەیکەن لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی و خەڵکی تر بۆ پاڵپشتیکردنی مافەکانی مرۆڤ و سەروەریی یاسا و ھەروەھا ڕونکردنەوەی حکومەتی ھەرێم کە کۆبونەوە لەگەڵ دیپلۆماتکاران تاوان نییە.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button