تۆمەتبارێك بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

لڤین:

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە بە نایاسایی هاتووەتە سلێمانی و بڕێک ماددەی هۆشبەریشی پێبووە. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلیمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەڵێت  ”دوای ئەوەی زانیاری لەسەر کەسێکی گوماناوی گەیشتە دەست پۆلیسی سلێمانی، بەشی پۆلیسی نەهێشتی تاوان دەستیکرد بە لێکۆڵینەوە، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر توانراوە تۆمەتبار (م ، أ ، م ) لەدایكبووی 1994 بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.”

ئاماژە بەوەیشکراوە ”لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستیشگیراوە بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش)، لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت تۆمەتبار بەشیوەیەکی نایاساییی هاتووەتە ناو شاری سلێمانی.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ” لە ئێستادا تۆمەتبارەکە ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button