بۆ پاراستنی چیای ئەزمڕ و گۆیژە قائیمقامیەتی سلێمانی چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

لڤین:

قائمقامیەتی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، بڵاویکردەوە ڕایگەیاندووە،” ئەمڕۆ ( دووشەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢١ )، لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە ئامانجی پاراستنی  چیای ئەزمڕ و گۆیژە لەئەگەری سوتان و زیان گەیاندن بە ژینگە و سروشتی ناوچەکە، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی کۆبووەتەوە و رایگەیاندووە،” بەهەوڵی دامەزراوەکانی حکومەت و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و رێکخراوەکان لە سلێمانی لە ماوەی چەند مانگی رابروودا، رووبەری ٨٠٠ دۆنم زەوی سەوز کراوە و نزیکەی ١٠٠ هەزار نەمام لە چیاکە رووێنراوە، ئەمە جگە لەو هەزاران دارەی کە خۆی لە چیاکەدا هەیە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەر لە کۆبوونەوەکەدا، دوای هەڵسەنگاندن و تاوتوێکرنی بژاردەکان بۆ پاراستنی چیاکە بڕیاری جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەی خوارەوە دراوە و قائیمقامی سلێمانیش رایگەیاندووە، هەر کەسێک پابەند نەبێت رووبەرووی رێکار و سزای یاسایی دەکرێتەوە:

١ .لەزووترین کاتدا دەست دەکرێت بە ئاگر بڕ  بۆ پاراستنی ئەزمڕ و گۆیژە بە ئامانجی رێگریکردن لە ئاگرکەوتنەوە و زیان گەیاندن بە دارو ژینگەی چیاکە.

٢ .کۆشک و خواردنگەکانی سەرچیاکە پێویستە مۆڵەتی رێگەپێدانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانیان هەبێت و پابەند دەکرێن بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن.

٣ . مانەوەی گەشتیار و هاوڵاتی لە شەواندا تاکو بەیانی و خەوتن لە چیاکە قەدەغەیە.

٤ .ئاگرکردنەوە لەسەر چیاکە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

٥ .تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەیی تەواودا دەبن بۆ رێگری لە سوتانی چیاکەو ئەگەری ئاگر کەوتنەوە.

٦ .تیمی هێزە ئەمنییەکان لە ئاسایش و پۆلیس و هاتووچۆ بڕیارەکان جێبەجێ دەکەن.

٧ .داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن  دەکەین لە بڵاوکردنەوەی هەڵمەتێکی فراوانی هۆشیارکردنەوە بۆ پاراستنی ژینگە و سروشتی شوێنە گەشتیارییەکانی سلێمانی هاوکارمان بن.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button