وەزیری پێشمەرگە:

موچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە بە زیادەوە دابەشدەکرێت

لڤین:

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ( دووشەممە، ١٧ی ئایاری ٢٠٢١ ) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، “دابەشنەکردنی موچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەهۆی کێشەیەکی هونەرییەوەیە.”

سەبارەت بە کاتی دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان ڕایگەیاند، “لە چەند هەفتەی داهاتودا موچەکانیان بە زیادەوە وەردەگرن.”

لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا، وەزیری پێشمەرگەی ئاماژەی بەوەشکرد، “کارەکانی چاکازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و هەنگاوی باش بۆ ئەو مەبەستە نراوە و به‌هۆی ڕێکخستنەوەی خەرجییەکان چەندین ملیار دینار بۆ خەزێنەی حکومەت گەڕێندراوەتەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button