وتەبێژی پارتی: پارتی هەوڵی نەداوە یەکێتی تەسلیمی ئیرادەی خۆی بكات

لڤین:

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پارتی هەوڵی نەداوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان تەسلیمی ئیڕادەی خۆی بكات، بەڵكو هەوڵی داوە یەکێتی و هەموو لایەنەكانی دیکەی بەشدار لە پرۆسەی سیاسی تەسلیمی ویستی گەلی كوردستان بن.

مەحمود محەمەد، لە نوسینێکدا بە ناونیشانی “غرور یا ملكەچكردن بۆ ئیرادەی جەماوەر” دەڵێت “مەغرور بوون كاتێك دروست دەبێت كە كەسێك یا لایەنێك لەناكاو دەرفەتێكی كاتی بۆ دروست بێت و قەبارە و توانا و رابردووی خۆی نەزانی، پارتی تازە نییە كە زۆرینەی خەڵكی كوردستان پشتیوانی لێ‌ كردووە و بە هەموو چین و توێژەكانیشەوە بەنوێنەری خۆیانیان زانیوە، پارتیش لە فكر و لە كردەوەدا ھەر خۆی بەنوێنەری ئەو خەڵکە و هەموو چین و توێژەكان زانیوە و قەبارە و توانای خۆی لەهەموو قۆناغەكاندا رەچاوكردوە هەتا قەبارە و توانای دوژمن و منافسەكانی خۆیشی لەبەرچاو گرتوە”.

ئاماژەی بەوەشکردوە “پارتی هەوڵی نەداوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، تەسلیمی ئیڕادەی خۆی بكات، بەڵكو هەوڵی داوە یەکێتی و هەموو لایەنەكانی دیکەی بەشدار لە پرۆسەی سیاسی تەسلیمی ویستی گەلی كوردستان بن و رێز لە پرۆسەی هەڵبژاردن و  ئاكامی دەنگدانی خەڵك بگرین و دیموكراسیەت تەنیا دروشم نەبێت.

ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەگەر پارتی بە 45 كورسیەكەی مەغرور بوایە، لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی كوردستان ئەو ماوە زۆرە چاوەڕوانی نەدەكرد، مەسرور بارزانی لەگەڵ یەك بە یەكی لایەنەكان كۆنەدەبوەوە بەمەبەستی پێكهێنانی كابینەی نۆیەم، بەڵكو بە زۆرینەی پەرلەمانی كابینەكەی پێك دەهێنا.

 

مەحمود محەمەد هەروەها دەڵێت، “لەم سەردەمی پێشکەوتن و فرە مینبەریەدا لێدوان زۆر و ئاسانن، بەڵام ئەو كاتە لێدوان سودی دەبێ كە لەبەرژەوەندی تەبایی و پڕكردنەوەی درزەكانی یەكڕیزی كۆمەڵگەدا بێت و مانای چەمكەكانی (غرور) و (ملكەچ كردن بۆ ئیرادەی جەماوەر)یش وەك خۆیان تەعریف بكرێن و تێكەڵاو نەكرێن”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button