کەسیک بۆ دزی ماوەی پێنج کاتژمێر چاوەڕوانی خاوەن ماڵ دەکات

لڤین:

دزێک لە قەزای پشدەر بە حەبل خۆی خزاندووەتە ماڵی کەسێک، کە نوسینگەی گۆڕینەوەی دراوی هەبووە و دوای پێنج کاتژمێر چاوەڕوانی لە ماڵەکەدا، بە داری کارەبای هێرشی کردووە بەڵام نەیتوانیوە دزیەکە بکات.

 

پۆلیسی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە “دزەکە کاتژمێر دووی شەو بە حەبل لەسەربان چۆتە ناو حەوشەی تاوانلێکراو بۆ پارە، لەوێ ماوەتەوە تا کاتژمێر 7:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، تا ئەو کاتەی خاوەنی نوسینگەکە ئۆتۆمبێلەکەی هەڵکردووە بەمەبەستی چوونی بۆ بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەکان، دەستبەجێ هێرشی کردۆتەسەر و چەند جارێک داری کارەبایی لێداوە، بەڵام خاوەنی نوسینگەکە بەرگری لەخۆی کردووە و نەیتوانیوە جانتای پارەکەی لێبستێنێت”.

 

تاوانلێکراو ئاسەواری سێ برین بە جەستەیەوە جێماوە، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، دەستگیراوە بەسەر دارێکی کارەبایی، حەبلێکی 8 مەتری، مۆبایلێک، دەستکێش، کڵاوێک و ماسکێک.

 

بەوتەی خاوەنی نوسینگەکە “ئەو کەسەی هێرشی کردۆتەسەر، چەند ماڵێک لە خۆیانەوە دوورە و بەسوودوەرگرتن لە سەربانی دراوسێکان، دزەی کردۆتە حەوشەی ماڵیان بەمەبەستی هێرشکردنەسەری تا جانتای پارەکەی لێبستێنێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button