کۆمسیۆن وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی جاودێری هەڵبژاردنەکانی راگەیاند

لڤین:
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند ئەوانەی خوازیارن ببنە فەرمانبەری بنکەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەتوانن لە ڕۆژی 2021/5/23 ەوە لەڕێگەی سایتی کۆمسیۆنەوە فۆرم پێشکەش بکەن.(www.ihec.iq).
بە گوێرەی رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەو کەسانەی دەتوانن فۆڕمی بون بە چاودێر لە سەر سندوقەکانی دەنگدان پڕ بکەنەوە فەرمانبەرانی هەموو فەرمانگەکانی حکومەت بەمەرجێ بڕوانامەکانیان لە ئامادەیی کەمتر نەبێت.
ئەوە جگە لەوەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان و دەرچوان بەمەرجێ بڕوانامەی لە ئامادەیی کەمتریان نەبێت و تەمەنیان لە 19 ساڵ کەمتر و لە 56 ساڵ زیاتر نەبێت.
بڕیارە لە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سیستەمی فرە بازنەیی بەڕێوە بجێت.