هونەرمەندێکی ئێرانی لەلایەن باوکیەوە پارچە پارچەکرا

لڤین:

تەرمی هونەرمەند بابەک خورمدین، دەرهێنەری سینەمای ئێران، بەرەبەیانی دوێنێ (16ی ئایار) لە زبڵدانێک دۆزرایەوە کە دەکەوێتە شارۆچکەی ئیکباتان-ی تاران، پۆلیس بکەری کوشتنەکەی دەستگیرکردووە کە باوکی خۆیەتی.

کوژرانی بابەک خورمدین، دەرهێنەری سینەمای ئێران لەسەر دەستی دایک و باوکی بووە، کە هەردووکیان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی هۆکار و لەسەر پاڵنەرەکانیان لە بەردەستدا نییە.

 

لە دانپێدانانەکەیدا باوکی دەرهێنەرە کوژراوەکە وتی: ڕۆژی یەکشەممە لە بێ هۆشیدابووم بە خواردنی ماددەی سڕکەر، پاشان چەقۆم لێدا و لاشەکەیم پارچە پارچە کرد و لە نزیکترین زبڵدانی شەقام فڕێمدا.

ئەوەش دوای ئەوەهات کە بەرەبەیانی 16ی ئایار 2021 تەرمی پیاوێک لە ناو تەنەکەی خۆڵدا لە شەقامی نەفیسی گەڕەکی ئیکباتان دۆزرایەوە، تەرمەکەی هی بابەک خورەمدین بوو.

بابەک خورەمدین لە ساڵی 1974 لە تاران لە دایک بووە و دەرهێنەری فیلمە و خاوەنی چەندین خەڵاتی هونەریە و هاوکات چەندی بەرهەمی هونەریشی هەبووە و کەسایەتیەکی ناسراو بوەە لە ئاستی ئێراندا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button