بتکۆین بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی

لڤین:
دوابەدوای تویتێکی ئیلۆن مەسک سەبارەت بە پشکەکانی کۆمپانیای تێسلا نرخی بتکۆین بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی.
ئەمڕۆ سەرمایەداری جیهانی ئیلۆن مەسک لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باسی لە ئەگەری فرۆشتنی پشکەکانی کۆمپانیای تێسلا کردوە لە بتکۆین، بەم هۆیەوە نرخی بتکۆین بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی.
بە پێێ ماڵپەڕی (کوین دیسک) لە کاتژمێر 9:10 سەرلەبایانی بەکاتی مۆسکۆ، بەهای بتکۆین بە رێژەی ٪9.08 دابەزیوە.
ئەمانە لە کاتێکدایە کە کۆمپانیای تێسلا لە سەرەتای ئەمساڵدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە بە نزیکەی 1.5 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان دەکات بە بتکۆین و وەک دراوێک بۆ مەمەڵەکردن بە کاریدەهێنێت، ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی لە ڕێگەی ئەم دراوەوە دەفرۆشێت بەڵام دواتر ئەم مامەڵەیەی وەستاند و لە ئێستادا بانگەشەی فرۆشتنی تەواوی پشکەکانی دەکات لە بتکۆین.