سایلۆکان بۆ وەرگرتنی گەنم چاوەڕوانی حکومەتی عێراقن
پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران گەنمی جووتیاران وەردەگرێت

لڤین:
پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە چەند رۆژی داھاتوودا دەست بە وەرگرتنی گەنم دەکات و سایلۆکانیش تا ئێستا گەنمیان وەربەگرتووە و وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ ئەو مەبەستە چاوەڕوانی عێراقە.
محەممەد شوکری، لە تویتەری خۆی رایگەیاند “پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە چەند رۆژی داھاتوودا دەست بە وەرگرتنی گەنم دەکات، کە بڕیارە تەنیا لە سنوری پارێزگای ھەولێر 250 ھەزار تۆن وەربگرێت”.
سەرۆکی دەستکە وتیشی: لە پارێزگاکانی دیکە پڕۆژەکان جارێ دەستیان بەکارنەکردووە، ئەگەرھەمووی بۆ ھەولێر بێنن، دەبێتە 500 ھەزار تۆن.
ئەوەسی روونکردەوە وەرگرتنی گەنمەکە بەپێی گرێبەستی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و کۆمپانیا دەبێت، نرخەکەش لە بازاڕ گرانتر دەبێت.
ئەوەS لە کاتێکدایە حوسێن حەمەکەریم،وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاندووە، هێشتا سایلۆکان لە هەرێمی کوردستان دەستیان بە وەرگرتنی بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جووتیاران نەکردووە، چونکە هێشتا لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقەوە لەبارەی ئەو بەشە گەنمەی پێویستە هەرێمی کوردستان رادەستی بکات ئاگادارنەکراونەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتەکە راشیگەیاندووە “بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جووتیاران بەرێژەی 50٪ کەمی کردووە، ئەوەش بەهۆی وشەکەساڵی و بێبارانی لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان”.