وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی نوێی ڕاگەیاند

لڤین:

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌ ئەمڕۆ ( ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ ) به‌ ژماره‌ ( ١٩ی ساڵی ٢٠٢١ ) ده‌ركراوه‌ و واژووی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لەسەرە، ڕایگەیاندووە،” دوابه‌دوای به‌یانی ژماره‌ ( ١٥ )مادده‌ی دوازده‌یه‌م بڕیارماندا به‌ ده‌رچوواندنی ئه‌م به‌یانه‌:

یه‌كه‌م: كارئاسانی كردنه‌وه‌ی هاتووچۆ له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق به‌ ڕه‌چاوكردنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.

دووه‌م: ئه‌م به‌یانه‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

ده‌قی به‌یاننامه‌کەی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button