کاتی وەرگرتنی سێ مووچەی لیوا هاوبەشەکان ئاشکرا کرا

لڤین:

بڕیار بوو پێش هاتنی جەژنی رەمەزان سێ موچەی لیوا هاوبەشەكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە دابەشبكرێت، بەڵام موچەكەیان دواكەوتوە و تائێستا پێیان نەدراوە.

دوای پێنەدانی نزیكەی دوو مانگ لە موچەكانیان،ئەمڕۆ ( ١٦ ئایاری ٢٠٢١ ) لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان، باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاندووە،” پێش جەژنی ڕەمەزان وەزارەتی پێشمەرگە پێی ڕاگەیاندووین کە ٢٠ی ئەم مانگە لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتەکە سێ موچەی بەسەر یەکەوە وەردەگرن.”

سەبارەت بە دواکەوتنی ئەو سێ مووچەی لیوا هاوبەشەکان بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگ، ئەندامەکەی پەرلەمان، ووتویەتی،” بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەی پێیان وتووین هۆکاری دواکەوتنی خەرجکردنی موچەکان دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی تەمویل، ئەمەریکا پارەکەی نەناردووە.”

هەروەها ڕایگەیاندووە،” پێدانی موچەی ئەو لیوایانە لە لایە ئەمەریکاوە دەنێردرێت، دوای گەیشتنیشی راتەوخۆ دەست بەدابەشكردنی دەكرێت بەسەرلیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.”

لەبارەی ئەوەی کە وەزارەتی پێشمەرگە لەو بەروارەدا ئەو مووچانە دابەش نەکات وەک جارەکانی تر، هەڵوێستیان چی دەبێت، ئاسکرای کردووە کە،” بەڕاشکاوانە دەیڵێیم، ئەم حکومەتە هیچی لەگەڵدا ناکرێت تەنها دەبێت بەگژیا بچیتەوە، هاوکێشەکە لەئێستادا پێچەوانەوە بووەتەوە لەبری ئەوەی ئێمە یاسای بۆحکومەت پێشنیاز بکەین یاخود یاسای بۆ دابنیین حکومەت یاسا بۆ پەرلەمان دادەنێت و پڕۆژەیاسا دەنیرێت بۆ پەرلەمان وداوادەکات بۆی بکرێت بە یاسا.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button